٥٠ ڕاوێژکار و سەربازی ئێرانی لە حەلەب کوژران

0
853

بەشێک لە میدیاکانی سوریە ئاماژە بە کوژرانی ٥٠ ڕاوێژکار و سەربازی ئێرانی دەکەن لە شاری حەلەب.

لە دوو حەوتووی ڕابردوەوە شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریە و هێزەکانی سەر بە ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە ئارادایە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هێزێکی زۆری بۆ پاڵپشتی هێزەکانی بەشار ئەسەد ڕەوانەی شاری حەلەب کردوە.

بەشێک لە میدیاکانی سوریە دەڵێن لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکدا لە شاری حەلەبی سوریە ٥٠ ڕاوێژکار و سەربازی ئێرانی کوژراون، ئەمە لە حاڵێکدایە لە چەند ساڵی ڕابردوو بە بەردەوام سەرباز و ڕاوێژکاری ئێرانی لە سوریە کوژراون، بەڵام هیچکاتێک ڕێژەی کوژراوە ئێرانیەکان هیندە زیاد نەبووە.

فەرماندەیەکی سپای پاسدارانیش بە ناوی حوسێن عەلی ڕەزایی: کوژرانی ٣٣ ڕاوێژکار و سەربازی ئێرانی پشتڕاست کردۆتەوە و میدیاکانی ئێرانیش هەر یەکە و ئاماژە بە ژمارەیەک کوژراو بریندار دەکەن. ماڵپەڕی ”فردانیوز” ی ئێران ئاماژەی بە کوژرانی ٨٠ ڕاوێژکار و سەربازی ئێرانی کردوە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.