٥٠٠ منداڵی کوردی پارێزگای سنە لە مافی خوێندن بێبەشن

0
539

بە پێی زانیارییەکانی “ڕۆژی کورد” ئەوڕۆ بەرپرسی گشتی پەروەردەی پارێزگای سنە لە شاری دیواندەرە ئاماژەی بە نەکەوتنە بەر خوێند و بێبەشی ٥٠٠ قوتابی لە قۆناغی بنەڕەتیدا کرد. و کوتی :”تەنیا ٥٠٠ قوتابی (!!!) لە تەمەنی قۆناغی بنەرەتیدا لەو پارێزگایەلە خوێندن بێبەشن.

ڕەشید قوربانی هەروەها باسی لە نەشیاوبوونی دۆخ و هەل و مەرجی خوێندن لەو پارێزگایەدا کرد و وتی: لە قۆناغی بنەڕەتیدا ڕێژەی 99.77  لە قوتابیان کەوتوونە بەر خوێندن و تەنیا (!!) ٥٠٠ کەس لەو تەمەنەدا نەکەوتوونە بەر خوێندن و ناچنە قوتابخانە.

ناوبراو لە درێژەدا باسی لە خراپتر بوونی ئەو دۆخە لە قۆناغەکانی تر، واتا ناوەندی و دواناوەندی دا کرد و کوتی: پارێزگای سنە لەو ڕووەوە لە پلەی ٢٥ لەسەر ئاستی ئێران دایە.

ئەو بەرپرسە لە درێژەی باسەکەیدا وتی: ئەگەر باس لە نەخوێندەواری لە تەمەنی ١٠ تا ٤٥ ساڵی بکەین ئەوا دەبێ بلێم، حەفتا هەزار کەسی نەخوێندەوار لەو پارێزگایەدا هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت