٤ هەزار هێزی گاردی سەرکۆماری سووریا ڕەوانەی قامیشلوو کران

0
645

ڕۆژی کورد: لە حاڵێکدا ڕۆژی هەینی ڕابردوو هەواڵی ئاگربەست لە نێوان هێزەکانی پ ی د و هێزەکانی ئەسەد لە قامیشلوو لەنێوان جەمیل بایەک و هەیئەتی ئێرانی و ئەندامانی حیزبووڵای لوبناندا بە شێوەی عەشایری ڕاگەیێندرا، ئەمڕۆ هەواڵدەرییەکانی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران باس لە ناردنی ٤ هەزار کەس لە  گاردی سەرکۆماریی سووریا بو قامیشلوو دەکەن و ئامانج لە ناردنی ئەو هێزەش بۆ “رێگری کردن لە هەوڵی جیایی خوازانەی کوردەکان”ی سووریا دەگەریننەوە.

ماڵپەڕی (تابناک)ی سەربە موحسین ڕەزایی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە “ڕێکەوتنی ئاگڕبەستی نێوان کوردەکان و ڕژیمی ئەسەد لە داهاتوویەکی نزیکدا تێکدەچێ و دەبێ چاوەڕوانی قۆناغێکی نوێی شەڕی کوردەکان و ئەرتەشی سووریا بین”.

ئەو سەرچاوەیە نووسیویەتی “هێزەکانی گاردی سەرکۆماری بە مەبەستی ئەوە بەرەو پارێزگای حەسەکە بەری کراون کە ئەگەر کوردەکان بیانهەوێ شەڕ بە دی تیرۆریزم بە سیناریۆی جیایی خوازی بگۆڕن، بەرگری لە پاراستنی تەواویەتی خاکی سووریا بکەن”.

تابناک لەدرێژەدا ئاماژەی بەوە کردووە ” شاری قامیشلوو و پارێزگای حەسەکە بە شێوەی هاوبەش لەلایەن دەولەت و کوردەکانەوە بەرێوە دەچێت و هێزەکانی سەربە دەولەتی دیمەشق کۆنتڕۆڵی بەشیک لە ناوچە سنوورییەکانی قامیشلوو لەگەڵ تورکیا، فڕۆکەخانە، زیندانی ناوەندی و بینا دەوڵەتییەکانییانی ئەو شارەیان بەدستەوەیە و شوینەکانی دیکەش لە کۆنتڕۆڵی کوردەکاندایە”.

ئەو ماڵپەڕەی سەربە موحسین ڕەزایی رایگەیاندووە: “هێزە کوردییەکان دەیانهەوێ بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی ئاڵۆزی هەنووکەیی سووریا پێگەی حکوومەتە فیدڕالییەکەی خۆیان بەهێزتر بکەن”.

لە کۆتایی راپۆرتەکەدا هاتووە” بەرنگاربوونەوەی ئەرتەشی سووریا گۆڕانکاری لە دۆخی شەڕی لەو وڵاتەدا دروست دەکا و بەهۆی شەری ئەرتەشی شووریا لە چەندین بەرەدا، کوردەکان لە شەردا سەرکەوتووتر دەبن، بەڵام ئەو هەڵەی کوردەکان پرسێک نییە بە ئاسانی لەلایەن وڵاتانی کاراکتێرەکانی ناوچەوە چاوپۆشی و پشتیوانیی لێ بکرێ.

بە بڕوای کارناسانی سیاسی، ئەگەری هەڵگیرسانی شەرێکی خوێناوی لە کوردستانی سووریا لە ئارادایە، بەڵام ئاست و شێوەی پەیوەندییەکانی پەکەکە لەگەڵ ڕژیمی ئێران رادەی بەهێزیی و مانەوەی فیدڕاڵییەتی کوردەکان لەو وڵاتەدا دیاری دەکات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.