٣٥٠ پاسدار بە چەکی قورسەوە لەسنوورەکانی کوردستان مۆڵ دراون

0
794

پاش جموجۆڵە نیزامییەکانی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی سنووری شنۆ، هێزەکانی سوپای پاسدرانی بە کەرەسە نیزامی و چەکی قورسەوە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارە جێگیر کراون.
هێزەکانی سوپای پاسدران بە هاوکاری هێزە خۆجەییەکان بە چەکی قورس و نیوە قورسەوە لە ناوچە سنوورییەکان شارستانی شنۆ جێگیر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو هێزانە لە شارەکانی دیکەی ئێرانەوە رەوانەی ئەو ناوچانە کراون و ژمارەیان ٣٥٠ کەس خەمڵێندراوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەش و هەوای شاری شنۆ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ملیتاریزە کراوە و هاتوچۆی هاووڵاتیان کۆنترۆڵ دەکرێت.

بە دەسپێکردنی جموجوڵی نیزامی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران، هێزەکانی سوپای پاسداران لە کوردستان کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

لەلایەکی دیکەوە سوپای پاسدران لە هەنگاوێکی نوێدا لە ناوچە کوردنشینەکان هێزە خۆجەییەکانی بە مەبەستی سەر لە نوێ رێکخستنەوە و پێدانی چەک بانگهێشتی پادگانەکان کردووەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت