٣٠ کەس و کۆمپانیای تر بە هۆی بەرنامە موشەکییەکانی ئێران و کۆریای باکوور کەوتنە لیستەی گەمارۆکانی ئەمریکاوە

0
862

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ئەمڕۆ هەینی ٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاویی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ٣٠ کەسایەتی و کۆمپانیای دەرەکی لەلایەن ئەمریکاوە بە تاوانی ناردنی یەکنەلۆژیی هەستیار بۆ ئێران و کۆریای باکوور بۆ بەرنامە موشەکییەکانیان و هەروەها پێشێل کردنی چاوەدیرییەکانی هەناردە کردن بۆ ئێران و کوریای باکوور و سووریە، کەوتوونەتە ناو لیستەی گەمارۆکانی ئەمریکاوە.

بەپێی هەو ڕاپۆرتە، ١١ کۆمپانی و تاکی چینی، کوریای باکوور و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، بە هۆی ڕاگواستنی تەکنەلۆژییەک کە دەتوانێ بەرنامەی موشەکیی باڵستیکی ئێران بەهێز بکات، کەوتوونەتە ناو ئەو گەمارۆ نوێیانەی ئەمریکاوە.

لەو لیستەیەدا ٧ کەس و کۆمپانیای چینی، کۆمپانیایەک لە کۆریای باکوور و کۆمپانیایەکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەرچاو دەکەون.

ڕۆیتێرز لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە ١٩ کەس و کۆمپانیای تریش بە هۆی پێشێلکردنی ڕێککەوتنی پەرەپێنەدانی چەک لە ئێران، کۆریای باکوور و سووریە، کەوتوونەتە ناو ئەو گەمارۆیانەوە.

پێشتریش وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، ڕۆژی ١٥ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، ٢٥ کەس و کۆمپانیای ئێرانی و نزیک لە ئێرانی بە هۆی تاقیکارییە موشەکییە بالستیکییەکانی ئێران، خستبۆ ناو لیستەی گەمارۆکانی خۆی.

لەلایەکی ترەوە، بە پێی هەواڵی ڕۆیتێرز، سیناتۆرە کۆماریخواز و دێموکراتەکان، ڕۆژی پێنج شەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕەش نووسی گەڵاڵەیەکیان بە مەبەستی چڕترکردنی گەمارۆ غەیرەناوکیەکان بە دژی ئێران داوە بە سنای ئامریکا.

دەگوترێ ١٤ سناتۆری کۆماریخواز و دێموکرات، پشتگیریی ئەو ڕەش نووسە دەکەن.

ئەگەر بێت و ئەو ڕەش نووسە، بچەسپێ ئەوا چەندین گەمارۆ دەخرێنە سەر ئەو کەس و کۆمپانیایانەی کە بە جۆرێک پەیوەندییان بە بەرنامەی موشەکە باسلتیکییەکانی ئێران و هەروەها لایەنە بازرگانییەکانی پەیوەندیدار بەو گەڵاڵەیەوە.

ئەو گەڵاڵەیە هەروەها سپای پاسدارانیش دەخاتە ناو لیستەی گەمارۆکانەوە و گەمارۆ خستنە سەر ئەو کەسانەی کە بەپێی فەرمانە کردەییەکانی سەرۆک کۆمار کە لەمەڕ تاوانی پشتیوانی لە تیرۆریسم دراون، یاسایی دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت