٢٢ چالاکی سیاسیی کورد حوکمی لەسێدراە درانیان لەسەرە+ئامار و زانیاری

0
691

ڕوژی کورد:  ٢٢ کەس لە زیندانییانی سیاسیی کورد بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕژیمی ئیسلامیی ئێران، حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ بڕاوەتەوە.

حوکمی تێکڕای ئەو ٢٢ چالاکە سیاسییە کوردە لەلایەن دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوەو هاوکات بنەماڵەی ئەو چالاکە کوردانەش زانیارییەکانیان پشتراست کردۆتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، برا و کەسوکاری ئەو چالاکە سیاسییە وکردانە بە ردەوام لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت.

زیاتر لە نیوەی ئەو چالاکە سیاسییە کوردانە بەبێ پارێزەر و هەروەها چەند کەسێکیشیان بە پارێزەری “تسخیری”یەوە دادگایی کراون و حوکمی لەسێدارە درانیان بۆ براوەتەوە.

ئەو ٢٢ چالاکە سیاسییە کوردە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە “پژاک” (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران حوکمی لەسێدارە درانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ناوی ئەو چالاکە سیاسییە کوردانە بیتییە لە:

زیندان

تۆمەت دەستبەسەر کران خەڵکی

ناو و ناوبانگ

ژمارە
رەجایی شار محارب_ئەندامەتی ٢٩٣٨٩ نەهاوەند هووشەنگ رەزایی ١
ورمێ ئەندامەتی خەرمانانی ٩٠ سەڵماس رەزا مەلازادە ٢
ورمێ ئەندامەتی ١٦٤٩٠ سەردەشت ئیبراهیم عیساپوور ٣
ورمێ هاوکاری سنە عەبدوڵلا سرووریان ٤
سنە هاوکاری ١٣٥٨٩ مەریوان بەختیار مێعماری ٥
ماکۆ ئەندامەتی ٨٧ ئەنوەر رۆستەمی ٦
رەجایی شار کوشتن_ئەندامەتی ١٤٥٨٨ مەریوان زانیار مورادی ٧
رەجایی شار کوشتن_ئەندامەتی ١٣٥٨٨ مەریوان لوقمان مورادی ٨
ورمێ کوشتن_ئەندامەتی ٧١٠٨٨ سەڵماس بێهرووز ئاڵخانی ٩
ورمێ موحارب_هاوکاری ١٤٤٩٠ سەردەشت سیروان نژاوی ١٠
ورمێ تەبلیغ_ ئەندامەتی خاکەلێوەی ٩٠ مهاباد عەلی ئەفشاری ١١
ورمێ تەبلیغ_ئەندامەتی خاکەلێوەی ٩٠ مهاباد حەبیب ئەفشاری ١٢
ورمێ ئەندامەتی ١٥٣٨٧ سەڵماس جەمال محەمەدی ١٣
ورمێ ئەندامەتی ٢٠٧٨٧ سەڵماس سامی حوسێنی ١٤
سنە محارب_ئەندامەتی ١٨٨٦ سنە حەبیبوڵلا لەتیفی ١٥
سەقز کوشتن_ئەندامەتی ١٦١٨٢ سەقز مستەفا سەلیمی ١٦
مهاباد محارب_ئەندامەتی هاوینی ٩٠ مەریوان سامان نەسیم ١٧
ورمێ هاوکاری ٢٠٤٩١ ورمێ سابیر موخەلیدماوانە ١٨
ورمێ محارب_ئەندامەتی ٤١٨٩ بۆکان محەمەد عەبدوڵاهی ١٩
مهاباد محارب_هاوکاری ٢٤١١٩٢ مهاباد سابیر شێخ‌عەبدوڵڵا ٢٠
مهاباد محارب_هاوکاری ٢٤١١٩٢ مهاباد حوسێن عوسمانی ٢١
مهاباد محارب_هاوکاری ٢٤١١٩٢ مهاباد دیاکۆ رەسوڵزادە

٢٢

هەروەها  ٥ زیندانیی سیاسیی دیکەی کورد کە بە تۆمەتی ئەندامەتی و چالاکی سیاسی بۆ حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، زیندانی هەتا هەتاییان بۆ براوەتەوە، هەنووکە لە زیندانەکانی حکوموەتی ئیسلامیی ئێراندان و لەگەڵ ئەوەشدا بە هەزران کیلۆمیتر لە زێدی خۆیان دوور خراونەتەوە.

ئەو ٥ چالاکە سیاسییە کوردە کە لە نێوان ١٧ بۆ ٢٤ ساڵ لە زیندانەکانی رژیمی ئیسلامیدان، حوکمەکانیان لەلایەن دیوانی باڵای بەرزی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

زیندانی تۆمەت دەستبەسەر کران خەڵکی ناو و ناوبانگ
رەجایی شار ئەندامەتی ٩٣٧٣ سایین قەڵا محەمەد نەزەری ١
یەزد ئەندامەتی ١٢٣٧٥ کامیاران والی دروودی ٢
رەجایی شار ئەندامەتی گەلاوێژی ٧٩ مهاباد خالید فەرەیدوونی ٣
رەجایی شار ئەندامەتی گەلاوێژی ٧٩ مهاباد عومەر فەقێ‌پوور ٤
یەزد ئەندامەتی ١٢٣٧٥ جوانڕۆ عومەر ئیمامی ٥

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.