٢٠کەس لە ئەندامانی داعش لە شاری بۆکان دەستگیر کران

0
621

ڕۆژی كورد: به‌ پێی هەواڵێك كه‌  “ناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات”، بڵاوی كردۆته‌وه‌ لە ماوەی چند رۆژی رابردوودا ٢٠ کەس لە ئەندامانی ڕەوتە ئیسلامیەکان لە شاری بۆکان پەیوەندیان لەگەل گرووپی تێرۆریستی داعش گرتووەو چالاکی تەبلیغیان لە پێناو پەرەدان بە بیری توندڕەوانە لە شارەکانی جوانڕۆ، پاوە،سەقز و مەھاباد ئەنجام داوە.

جێگای ئاماژەیە ناسێح حسەین پوور و دوو کوڕی ناوبراو لەو کەسانەن کە ئێستا لە ناو ریزەکانی داعشدان. کەسانی دەسگیرکراو لەکاتی رۆشتن و پەیوەست بوون بە داعشەوە لە خاڵی سنووری نێوان کوردستانی رۆژھەڵات و باشوور دەستگیر کراون و ئێستا لەزیندانی شاری ورمێ له‌ ده‌ستبه‌سه‌ری دان

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت