زیندانیەكی سیاسیی كورد لە پارێزگای كرماشان كۆچی دوایی كرد.

0
620

ڕۆژی کورد: ڕۆژی دووشەممە رێكەوتی 4ی دێسامبری2017 بەرانبەر بە ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، بەندکراوێکی سیاسی پێشووی كورد بە ناوی حەمید مرادی خەڵكی ناوچەی سەر قەڵای سەر بە شاری جوانرۆ لە تەمەنی 63 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کومیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حەمید مرادی، مرۆڤێکی نشتیمانپەروەر و نەتەوەپارێز بووە كە دوو جار لە لایەن بێدادگاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپاوە و لە ماوەی بەندکرانیدابە ھۆی ئەشكەنجەكانی كۆماری ئیسلامی تووشی جەڵتەی دڵ و نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بوو و ھەر بەو ھۆیەوە رێژیم ناوبراوی ئازاد كرد.

 حەمید مۆرادی، پاش ئازادبوونی لە بەندیخانە، بە ئەشكەنجەكانی ڕژیم، بینایی چاوەكانی لە دەست دا و نەخۆشی ناوبراو رۆژ بە رۆژ خرابتر بوو و لە كۆتایی دا رۆژی دووشەممە لە كاتێكدا كە بۆ چارەسەری نەشتەگەری كرا، لە ژێر دەستی دۆكتورەكاندا ژیانی لە دەست دا.

بنەماڵەی ناوبراو یەكێك لە بنەماڵە شۆرشگێرەكانی ناوچەی كرماشانن كە چەندین كەسی بنەماڵەیان لە رێزەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێراندا پێشمەرگە و خەباتیان كردووە. ھەروەھا كورێكی كاك حەمید بە ناوی رزگار مۆرادی لە وڵاتی دانمارك ئەندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانە .

ناوەندی ڕۆژی کورد، سەرەخۆشیی خۆی لە بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو دەکات و هیوادەخوازین، ڕووحی شەهیدان و سەرجەم ئەو کەسانەی کە لە پێناو نیشتماندا ژیان و مردن، بە ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان، شاد بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.