ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان و حدکا، هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کرد

0
980

ڕۆژی کورد: جیا لە ڕاگەیێندراوی هاوبەشی سەش حیزبی کوردستانی ڕۆژهەڵات، ڕێکخستنەکانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، لە ڕێگای ڕاگەیێندراوێکەوە هەڵبژاردنی شۆڕای شار و گوندەکان و هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان بایکۆت کرد و داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەن لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری نەکەن.

دەقی ڕاگەیێندراوکە:

هاونیشتمانانی بەڕێز!

رێكخستنەكانی كۆمەڵە و دێمۆكرات!

چالاكانی سیاسی و مەدەنی!

رۆژی 7/بانەمەڕی/1396هەروەك ئاگادارن شەش حیزبی كوردستانی رۆژهەڵات پێكەوە لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا داوایان لە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كرد كە بەشداری لە شانۆگەری هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری و شۆرای شارو دیهاتەكانی كوردستاندا نەكەن. بە درێژایی 39 ساڵ حاكمیەتی خۆسەپێنی كۆماری ئیسلامی لە ئێران، هەموو بنەماكانی هەڵبژاردنی ئازادی خستووەتە ژێر پرسیار و تەنیا مەبەستی لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن فریودانی خەڵكی ئێران و جیهانی دەرەوەیە.

لەم رۆژانەشدا میدیاكان ، بەربژێرەكانی سەرۆك كۆماری و كار بەدەستانی دیكە سەرقاڵی هاندان و ڕووماڵكردنی پرۆسەی شانۆی بەناو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارین لە ئێران و كوردستان.

لە وڵاتانی دیموكرات و ئازارد هەڵبژاردن وەك یەكێك لە كۆڵەكە و بنەماكانی دێمۆكراسی دەژمێردرێ و تاك ئازادە و لە رێگای دەنگەكەیەوە گۆڕانكاری لە دەسەڵات و ژیانی خۆی و هاوشێوەكانی دەكا بەڵام، لە ئێران هەڵبژاردن بە تەواوەتی بۆ خزمەت بە نیزامی سیاسی داپلۆسێنەر كەڵكی لێ وەردەگیرێ. هەمووان لە مەبەست و ویستەكانی ڕژیم لە بە ناو هەڵبژاردنانە نزیك بە چوار دەیەی حاكمییەت تێگەیشتووین و پێویست بە ئاوڕدانەوەیەكی ورد ناكات.

لە هەموو پرۆسەكانی بە ناو هەڵبژاردن، بەدانی بەڵێنی درۆ و دوور لە ڕاستی و بێ كردەوە هەوڵییان ئەوە بووە كە بگەنە دەسەڵات و بەجێگای خزمەتكردن بە دانیشتوانی ئێران و كوردستان پەرەیان بە گەندەڵی، رانتخاری، پڕكردنی گیرفانی خۆیان و پۆشتە كردنی دام ودەزگا سەركوتگەرەكانیان بوون ،بۆ كپ كردنی هەموو دەنگێكی ناڕازی لە ئێران وكوردستان بە تایبەتی.

هەموو ئەو قەیران و نەهامەتیانە وەكوو بێكار، هەژاری، گەندەڵی، نەبوونی ئازادی و دێمۆكراسی كە شۆڕشی 57ی گەلانی ئێرانی لێكەوتەوە، دیارە نەك هەركەم نەبوەتەوە بەڵكوو چەند قات زیاتر بووە، دیاردە كۆمەڵایەتیەكان وەكوو تووشبوون بە مادەی هۆشبەر، لەشفرۆشی و پەرەسەندنی دەیان بەڵای كۆمەڵایەتی تان و پۆی كۆمەڵگای تەنییوە.

لەماوەی حاكمیەتی كۆماری ئیسلامی ئاستی گوزەران، گەشە سەندنی ئابووری و سیاسی، هیوا بە داهاتوو تا هاتووە خراپتر بووە.

ئەمەیش بەرهەمی سیستمی سیاسی و ئابووری سەقەتی كۆماری ئیسلامیە كە ڕێبەران و بەرپرسانی بەرپرسیارن لەم بارودۆخە.

دۆخی مامۆستایان، خوێندكاران، ژنان و مافە نەتەوەییەكان، ئایین و مەزهەبە جیاوازەكان قەیراناوی و مەجالی ڕێكخستنی هەرچەشنە میتینگ و خۆپیشاندانی هێمنانەیان لێ زەوت كراوە، هەوڵ بۆ هێنانە گۆڕێ داواكاریەكانیان بە ناوی دژایەتی لەگەڵ حاكمیەتی نیزام و حكوومەتی خودا تووشی سەركوت، زیندان و ئەشكەنجە دەكرێنەوە.

بە بوونی لەمپەرە یاساییەكانی وەك دەسەلاتی رەهای خامنەیی،شۆرای نیگابان، نزارەتی ئیستیسوابی،بەڕێوە بردنی پرۆسەی هەڵبژراردنی ئازاد و دێمۆكراتیك بێ مانایە و بەشێوەیەكی ئامانجدار ئەو مافەیان لە خەڵكی ئێران و كوردستان بەتایبەتی زەوت كردووە.

بەم كارنامە رەش و باكگراوندە مێژوویی و سیاسیەی كە ڕژیم بۆخۆی تۆماری كردووە نابێت هیچ چەشنە هیوایەك بە گۆڕان و دیسكۆرسی ئیسلاحخوازی ناو ڕژیم هەبێت و نابێت خەڵكی هیوایەكیان پێ بێت.

بۆیە ئێمە بە ئەركی رێكخستنەكانی كۆمەڵە و دیمۆكرات، چالاكانی سیاسی و مەدەنی، هەروها كەسایەتی كۆمەلاتیەكان دەزانین لە پێناو وریا كردنەوەی خەڵك بۆ بەشداری نەكردن لە پرۆسەی بە ناو هەڵبژاردن دەورو كاریگەری خۆیان بنوێنن. گرینگە خەڵكی كوردستان رۆژی 29ی بانەمەڕ یا لەماڵ بمێننەوە یا لە بری رۆیشتن بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان روو دەرەوەی شار بكەن بۆ گەشت و سەیران و تێكەڵ بە سروشتی جوانی كوردستان بن.

بڕووخێ رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران

حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران.

كۆمیسیۆنی تەشكیلات كۆمیتەی زاگرۆس

13/5/2017

23/2/1396

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت