یانەی کەژپێویی مەریوان بە جلی کوردییەوە لە دەماوەند سەرکەوتن

0
1037

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، یانەی کەژپێویی “کەژوان”ـی مەریوان، بۆ یەکەم جار بە جلی کوردییەوە، کێوی دەماوەندیان خستە ژێر پێی خۆیان.

یانەی شاخەوانیی کەژوانی مەریوان، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە جلی کوردییەوە لە لووتکەی دەماوەند سەرکەوتن و توانیان ئەو لووتکە بەرزە بخەنە ژێر پێی خۆیان.

ئەوە یەکەم جارە، گرووپێکی شاخەوانیی کورد بە جلی کوردییەوە لە دەماوەند سەر بکەون.

لووتکەی دەماوەند لە باکووری ئێران هەڵکەوتووە و بە گەورەترین لووتکەی گڕکانیی خۆرهەڵاتی ناڤین ناسراوە.

دەگوترێ بەرزایی ئەو لووتکەیە ٥٦١٠ میترە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت