کوژران و برینداربوونی ٣ چەکداری ڕژیم لە مەریوان لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە

0
2202

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی وێبلاگی فەرمی هەڵۆکانی زاگرۆس، ئەو گرووپە چەکدارییە نهێنیە، شەوی ٢٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە شاری مەریوان، ٣ تاوانباری دژی گەلیی تریان سزا داوە.

هەرچەند هەڵۆکانی زاگرۆس ناو و ناسنامەی ئەو سێ کەسەیان بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام ڕایانگەیاندووە:   شەوی ٢٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەڵۆکانی زاگرۆس  پۆلی مەریوان، بەمەبەستی سزادانی تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی لەسەر سنووری مەریوان، پەلاماری ڕەوەیەک لە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییان دا کە  بەمەبەستی ڕاوەڕووت، تاڵان و کۆشتنی کاسبکار و کۆڵبەرەکانی ئەوسنوورە لە بۆسە و مڵومۆ دابوون .”

لە درێژەی هەواڵی هەڵۆکانی زاگرۆسدا هاتووە: “لە ئاکامی هەڵمەتی بوێرانەی هەڵۆکان،دوو چەکداری دژی گەلی، کوژران و یەکێکیش  بە توندی بریندار بوو.”

هەڵۆکانی زاگرۆس پێشتر ڕایانگەیاندبوو، شەوی چوارشەممە ١٧ی ١٣٩٥ی هەتاوی، یەکێک لە  نیشتمانفرۆشەکانی شاری سنە، بە هۆی خیانەت بە گەل و نیشتمان، سزا دراوە.

هەڵۆکانی زاگرۆس لەمبارەوە ڕایانگەیاندبوو کە “نەبی مەجیدیان”، خەڵکی شاری سنە، سەرەڕای چه‌ند جار وریاکردنه‌وه‌ی له‌مه‌ر ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ خۆفرۆشی و خه‌یانه‌ت به‌گه‌ل و نیشتمان و بە هۆی بەردەوامبوونی لە ئازاردانی هاونیشتمانیان، لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە، سزا دراوە.

لە ماڵپەڕی فەرمیی هەڵۆکانی زاگرۆسدا لەمبارەوە هاتبوو کە؛ “ناوبراو‌ “به‌رنیر”ایه‌تیی دووهه‌می(جێگری گورووهی زه‌ربه‌ت)‌ـی ڕێژیمی له بانه پێ ئەسپێردرابوو”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت