لە پاریس، دوو شوێن بە ناوی لەیلا زانا و سەکینە جانسز و هاوڕێیانی کرا

0
1457

لە شاری پاریس دوو شوێن بە ناوی ژنانی کوردی خەباتکار، لەیلا زانا و سەکینە جانسز و هاوڕێیانی کرا

ڕۆژی کورد: سەکینە جانسز و هاوڕێیانی کە ساڵی ٢٠١٣ لە شاری پاریس تیرۆر کران، ئێستا وەک هێمایەک چاویان لێدەکرێ و بۆ بەرزڕاگرتنی یادیان، شەقامێکیان بە ناو کرا

سەکینە جانسز (سارا)، لەیلا سۆیلەمەز (ڕووناهی) و فیدان دۆغان (ڕۆژبین)، ئەو سێ ژنە کوردە بوون کە ڕێکەوتی ٩ی ژانویەی ٢٠١٣ لە هوتێلێک لە شاری پاریسی پێتەختی فەڕانسە تیرۆر کران.

شۆڕای گەڕەکی ١٠ی پاریس، وەک ڕێزلێنانێک لەو سێ ژنە کوردە کە بە گوتەی شارەوانی ئەو گەڕەکە و بە ڕای هەموو ئازادیخوازانیش، لە رێگای ئازادی و پاراستنی ئازادیی کورددا تیرۆر کران، ئەو بڕیارەی دەرکردووە.

لە هەمان کاتدا، لە شاری پاریسی پێتەختی فەڕانسە، شەقامێک بە ناوی لەیلا ژانا، ژنە خەباتکار و پارلمەنتاری کوردی کوردستانی باکوور کراوە.

ئەو شەقامە لە گەڕەکی لە بووبینیی پاریس هەڵکەوتووە و  بە مەبەستی ڕێز لێنان لە خەبات و نەسرەوتنی لەلیلا زانا، ژنە خەباتکار و پارلمانتاری ناسراوی کورد، داندراوە.

سەکینە جانسز، ساڵی ١٩٥٨ لە دێرسم (Tunceli)ی کوردستانی باکوور لە بنەماڵەیەکی کوردی عەلەوی ھاتۆتە دونیاوە . لە سەرەتای حەفتاکانەوە خۆی خزاندە ناو چالاکی سیاسیەوە، ساڵی ١٩٧٨ لە میتینگی دامەزراندنی پارتی کریکاراندا کە لە لجێی ئامەد سەکینە بە ناوی نھێنی سارە‌ نوێنەری ھەرێمی خارپێت (ئەلەزیز-Elâzığğ) بوو و لە کۆی ٢٢ ئەندام، یەکەم ئەندامی مێینەی ناو رێکخراوەکە بوو.

ساڵی ١٩٧٩ لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بە تاوانی تیرۆر دەستگیرکراوە و لە پاش شۆڕشی ١٩٨٠ لە زیندانی ناوداری ئامەددا گیرا،  لەوێ ئەشکەنجە کرا بەڵام دوای ڕزگاربوون لە زیندان دیسان دەستی کردەوە بە چالاکیە پێشووەکانی.

پاش دەرچوونی لە زیندان ساڵی ١٩٩١ لە دۆڵی بیقاع لە لوبنان پەیوەندی بە پەکەکەوە کردووە وو دواتر چیاکانی خواکورکی برادۆست لە باشووری کوردستان. لە سالانی دواتر چووە ئورووپا و لە ١٩٩٨مافی پەناھندەیی سیاسیی لە فەڕەنسا وەرگرت و بوو نوێنەری پەکەکە لە ئورووپا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت