مەلیک عەبدووڵای دووهەم، پادشای ئوردون، سەردانی ئەمریکا دەکات

0
907

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ڕۆیتێرز، مەلیک عەبدووڵای دووهەم، پادشای ئوردون، ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، سەردانی واشنگتۆن دەکات.

ئەوە یەکەم سەفەری ڕێبەرانی عەرەب دوای هاتنە سەر کاری ترامپ بۆ ئەمریکایە و بڕیارە لەو سەفەرەدا مەلیک عەبدووڵا لەگەڵ نوێنەرانی کۆنگرەی ئەمریکا چاوپێکەوتن بکات بەڵام تا ئێستا دیار نیە لەگەڵ ترامپ کۆدەبێتەوە یان نا.

سەفەری پادشای ئوردون بۆ ڕووسیە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی کورتی ڕابردوودا، سەردانی ڕووسیەی کردووە و لەگەڵ ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ڕووسیە کۆبۆتەوە.

ئۆردۆن یەکێک لەو وڵاتە عەرەبیانەیە کە هەرچەند خۆی وڵاتێکی بچوکە بەڵام ٤.١ ملیۆن پەنابەری سووری لە خۆ گرتووە و پەنای داون.

پێدەچێ سەرەڕۆییەکانی ئێران و دەست تێوەردانەکانی لە وڵاتانی عەرەبی، یەکێک لە مژار و هۆکارەکانی سەردانی پادشای ئۆردۆن بۆ ئەمریکا بێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت