کەمپەینی کورد، داواکارییەک ڕوو لە کوردستانیان بڵاو دەکاتەوە

0
948

ڕۆژی کورد: بەڕێوەبەرانی کەمپەینی کورد، لە داواکارییەکی نوێدا، داوا لە هاووڵاتییان و کوردستانیان لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەن، گرتەی ڤیدیۆیی یان وێنەی خۆیان هاوڕێ لە گەڵ نووسراوە بۆ چالاکیی نوێی ئەو کەمپەینە، بنێرن.

کەمپەینی کورد، لە ماوەی چەند ڕۆژی کورددا، چالاکییەکی لە هەمبەر شەڕی ڕەوانی و نەرمی کۆماری ئیسلامی بە دژی کوردەکان و سەربەخۆیی کوردستان لە ژێر ناونیشانی “#من_کوردم_ئێرانی_نیم”  دەست پێکردووە.

بەرێوەبەرانی کەمپەین، داوا لە هاونیشتمانیان و کوردستانیان لە دەرەوە و ناوخۆ دەکەن، لە رێگای تۆمار کردنی گرتەی ڤیدیۆیی خۆیان یان ناردنی وێنەی خۆیان کە نووسراوەی #من_کوردم_ئێرانی_نیم”  لەسەر بێ، هاوکاریی کەمپەین و هەڵمەتەکەیان بکەن.

بەوپێیە هاووڵاتییانی کورد دەتوانن، گرتەیەکی کوردی چەند چرکەیی لە خۆیان تۆمار بکەن کە تێیدا بە زمانی کوردی یان یەکێکی تر لە زمانەکانی جیهان، ڕستەی #من_کوردم_ئێرانی_نیم”  تێدا گوترابێ.

هاونیشتمانییان دەتوانن ئەو گرتە ڤیدیۆیانە بۆ لاپەڕەی فەیسبووکیی کەمپەین یان فەیسبووکی ناوەندی ڕۆژی کورد بنێرن.

بۆ چوونە ناو لاپەڕەی فەیسبووکیی کەمپەینی کورد، لیرە کرتە بکەن

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت