کوژراوێک و سێ بریندار بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە تیکاب

0
1337

رۆژی کورد:  بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، کاتژمێر ٨:٤٥ خولەکئ بەیانیی ئەمڕۆ هەینی، ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا، لە ڕێگای تیکاب بۆ بیجاڕ، کەسێک گیانی لە دەست دا و سێ کەسی تریش بە توندی بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە لە 48 کیلۆمیتریی تیکاب بۆ بیجاڕ هاتۆتە ئاراوە.

بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی شوهەدای تیکاب بەڕێ کراون و دەگوترێ دۆخی دوو کەسیان ئاڵۆز و نالەبارە،

بەپێی زانیارییەکان، ئەو ڕووداوە بە هۆی شەکەتیی هاژوتوانی ترۆمبیلەکە و زاڵ بوونی خەو بەسەریدا، هاتووەتە ئاراوە.

دۆخی نالەباری ڕێگاو بانەکان لە ئێران بە گشتی و لە ناوچە غەیری فارسەکان بەتایبەتی و هەروەها ناستانداردبوونی ترۆمبیلەکان لە ئێران، یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ڕووداوەی هاتووچۆ و مەرگ و ئیفلیج و نخوستان بوونی هاووڵاتیان و خەڵکی ئێرانە.

وێنە هی ئارشیوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت