ڕێکخراوی UNPO دەستبەسەرکردن و لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسیی کوردی مەحکووم کرد

0
660

ڕۆژی کورد: ڕێکخراوی UNPO (ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان)، لە  لە دووهەمین ڕۆژی کاریی خۆی لە سێزدەهەمین کۆنگرەی ئەو ڕێکخراوە کە ڕۆژی سێ شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی بەڕێوەچوو، بڕیارنامەیەکی لە پەیوەندیی لەگەڵ بارودۆخی کوردستانی ڕۆژهەڵات پەسند کرد و تێیدا لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسیی کورد و دەستبەسەرکردنی چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ، ڕۆژنامەوانان و بەندکراوانی تری لە لایەن حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە توندی مەحکووم کرد.

ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان، هەروەها داوا لە ئێران دەکات دەست لە میلیتاریزەکردنی کوردستان و هەرێمی نەتەوەکانی تری غەیرەفارس لە ئێران هەڵبگرێت.

ڕێکخراوی لەو UNPO داوای لە حکوومەتی ئێران کرد سەرجەم لەسێدارەدانەکان ڕابگرێت و پابەند بە یاسا نێونەتەوەیەکان لە پەیوندیی لەگەڵ زیندانیانی سیاسی بێت.

ئەو ڕێکخراوە نادەوڵەتییە، هەروەها نیگەرانیی خۆی لەمەڕ پێشێلکردنی مافی مرۆڤی نەتەوەکانی تر لە ئێران دەربڕی.

ئەو ڕێکخراوە باس لەوە دەکات کە بەشێکی بەرچاو لە لەسێدارەدانەکانی بەندکراوە سیاسییەکان لە ئێران بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسای لەسێدارەدان و زیندانی درێژخایەن ئەنجام دەدرێن.

هەروەها ئەو ڕێکخراوەیە نیگەرانیی خۆی سەبارەت بە دەستبەسەر کردنی چالاکانی سیاسی، نووسەران، ڕۆژنامەوانان و چالاکانی کرێکاری و مافی مرۆڤی دەربڕیوە و داوا دەکات، کۆماری ئیسلامیی ئێران، کۆتایی بە کوشتاری کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بهێنێت.

ڕێکخراوی UNPO یان ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکانە کە بنکەی سەرەکیی ئەو ڕێکخراوە نادەوڵەتییە لە وڵاتی هولەند ـە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت