حکومەتی هەرێم داوای کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی کۆنسوولگەرییسعوودیەی ڕەت کردەوە

0
942

ڕۆژی کورد: حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی باشوور ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ژانیوەری ٢٠١٧، لە ڕاگەیێندراوێکدا  داوای بەرپرسێکی سەربازیی کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی کۆنسوولگەریی عەرەبستان لەو وڵاتە ڕەت کردەوە و دەڵێ “بوونى كۆنسوڵخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى وڵاتان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاساكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌، كار و چالاكییه‌كانیشیان هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسایانه‌دایه‌ و مافی که‌س نییه‌ داواى داخستنى كونسوڵخانه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمى كوردستان بكات”.

محەممەد حوسێن رەجەبی، فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای سنە، ڕەخنەی لە زۆربوونی کونسوڵخانە و نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان گرتبوو و گوتبوی “هەبوونی زیاتر لە 30 کۆنسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان شتێکی سرووشتی نییە و، زۆربەی ئەو كونسوڵخانانە بۆ کاری سیخوڕی کەڵکیان لێوەردەگیرێت”.

دەقی راگەیێندراوەکە

له‌باره‌ى لێدوانى به‌رپرسێكى سوپاى پاسدارانى ئێرانه‌وه‌ كه‌ گوتبووى هه‌بوونى 36 كونسلخانه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاسایى نییه‌ و ده‌بێ كونسلخانه‌ى عه‌ره‌بستانى سعودیه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان دابخرێت، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت:

بوونى كونسلخانه‌ و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى وڵاتان له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاساكانى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه‌ و كار و چالاكییه‌كانیشیان هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌و یاسایانه‌دایه‌ و مافی که‌س نییه‌ داواى داخستنى كونسلخانه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمى كوردستان بكات.

ئه‌مه‌ جارى یه‌كه‌م نییه‌ به‌رپرسانى سوپاى پاسداران لێدوانى له‌مجۆره‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن كه‌ ده‌ستوه‌ردانێكى بێ پاساوى كاروبارى ناوخۆى عیراق و هه‌رێمى كوردستانه‌.

هه‌رێمى كوردستان كه‌ خوازیارى په‌یوه‌ندیى دۆستانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێكان و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان، هیواخوازه‌ تاران هه‌ڵوێستێكى جددى به‌رامبه‌ر به‌و جۆره‌ لێدوانه‌ نابه‌رپرسانه‌ وه‌ربگرێت و ڕێگه‌ى دووباره‌بوونه‌وه‌یان لێ بگرێت كه‌ به‌ هیچ جۆرێك له‌ به‌رژەوەندیی پەیوەندیی دۆستانەی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئـیسلامیی ئـێراندا نییە و مایەی قبووڵكردن نییه‌، بە هەموو شێوه‌یه‌کیش ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
15.1.2017

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت