کوژرانی دوو هاووڵاتی بە هۆی تێکهەڵچوون لە پیرانشار و سەقز

0
1127

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، بە هۆی شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان دوو کەس لە گوندی تەمەرچین ـی سەر بە پیرانشار، هاووڵاتییەکی ئەو گوندە کوژراوە.

دەگوترێ لەو تێکهەڵچونەدا، کەسێک بە کورتە ناوی “حوسێن عیسازادە” کوژراوە.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو تێکهەڵچونە بە هۆی “لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە لەوەڕگە” هاتووەتە ئاراوە.

هاوکات، هەواڵەکان باس لە کوژرانی کەسێکی تەمەن ٤٥ ساڵ لە شاری سەقز دەکەن کە دەگوترێ بە هۆی تێکهەڵچوون لەگەڵ کەسێکی تر، کوژراوە و گیانی لە دەست داوە.

هەواڵە بڵاوبووەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، باس لە شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان هاووڵاتییان لە کرماشانیش دەکەن، دەگوترێ ئەو تێکهەڵچوونە کوژراوێک و دو برینداری لێکەوتووەتەوە.

کارناسێکی کۆمەڵایەتی لە ناوخۆ، هۆکاری ئەو ئاژاوە و کێشانە دەگێڕێتەوە بۆ هەژاری و نەبوونی کار و پیشەسازی و لە ئەنجام دا تێکچوونی دۆخی دەروونیی خەڵکی کوردستان لە ئێران.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت