وەزشوانێکی ئیلامی بوو بە جێگری قارەمانی تیرهاوێژیی ئاسیا

0
1278

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، وەرزشوانێکی کوردی ئیلامی ، وەک جێگری قارەمانیی تیرهاوێژیی ئاسیا هەڵبژێردرا.

خاتوو ئارمیتا سادقیان، مێرمنداڵی وەرزشوانی ئیلامی لە کێبەرکێکانی تیرهاوێژیی ئاسیا کە لە ئێران و لە ڕێکەوتی ١٣ تا ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی بەڕێوە دەچێ، وەک جێگری قارەمانی ئاسیا لە بواری وەرزشیی تیرهاوێژی دا هەڵبژێردراوە.

ئارمیتا پێشتریش لە کێبەرکێی ئازادی ساچمەهاوێژی کە لە ئاستی ئێراندا بەرێوە چووبوو و ٢١٦ وەرزشوان تێیدا بەشدار بوون، توانیبووی پلەی سێیەم بۆخۆی مسۆگەر بکات و میداڵیای برۆنزی بردبۆوە.

هەروەها لە سێیەمین قۆناغی کێبەرکێکانی ئێران لە بواری ساچمە زەنی (تفەنگی بادی) کە بە بەشداریی ١١٠ تفەنگەدار لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەسەر ئاستی ئێراندا بەڕێوە چوو، ئارمیتا سادقیان، توانی بچتە بەشی فیناڵ و کۆتایی.

ئارمتا سادقیان تەمەن ١٣ ساڵان و خەڵکی باژێڕی ئیلام لە کوردستانی خۆرهەڵاتە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت