محەمەد ئاکسۆی، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری “kurdishquestion.com” لە ڕەقە شەهید بوو

0
664

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، محەمەد ئاکسۆی ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی باکووری کوردستان و نیشتەجێی لەندەن لە ڕەقە شەهید بووە.

بەپێی ئەو زانیارییانە، ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، محەمەد ئاکسۆی ڕۆژنامەوانی ناسراو و چالاکی کورد، لە ڕەقە و لە کاتی ڕووماڵ کردنی هەواڵەکانی شەڕ، لەلایەن گرووپی تیرۆریستیی داعشەوە شەهید بووە،

ئاکسۆی، سەرنووسەری ماڵپەڕی ئینگلیسی زمانی http://kurdishquestion.com/ بوو و چالاکییەکیی تایبەت و تەرخانکراوی بۆ کورد و کوردستان هەبوو.

ئاکسۆی، ساڵی ١٩٨٥لە شاری مەلاتییە لە کوردستانی باکوور لەدایک بووە.

محەمەد یان مەمەت ئاکسۆی لەمبارەوە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ناتەوە بندەستەکانی تری ناو جوغرافیای ئێران وبەتایبەت عەڕەبەکانی ئەحواز هەبوو.

جیا لە کاری ڕۆژنامەوانی، شەهید محەمەد ئاکسۆی، چەندین سمیناری ناونەتەوەیی و جێگای سرنجی لەمەڕ کوردەکان و کێشەکانیان بەڕێوە بردووە.

مەمەت ئاکسۆی کە لە وڵاتی بریتانیا دەژیا، جیا لە کاری ڕۆژنامەوانی، کاری دەرهێنەریشی دەکرد و چەندین بەڵگە فیلمی لەسەر خەباتی کوردەکان بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرهەم هێناوە.

ناوەندی ڕۆژی کورد، وێڕای دەربڕینی پەژارەی خۆی لەمبارەوە، سەرەخۆشی لە ماڵبات و خزم و کەس و کاری بەتایبەتی و کوردستان بە گشتی دەکات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت