ماڵپەڕێک تایبەت بە سەربەخۆیی کوردستان لەلایەن ناوەندی ڕۆژی کوردەوە کرایەوە

0
1069

ڕۆژی کورد: ناوەندی ڕۆژی کورد کە بنکە سەرەکییەکەی لە وڵاتی فەڕانسەیە و خاوەنی چەندین ماڵپەڕ بە چەندین زمانی زیندووی جیهانە و چەندین ڕێکخراوی تایبەت بە مافی مرۆڤ و مافی پەنابەران و …تاد، دامەزراندووە و ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی ستراتژیکی بۆ لێکۆڵینەوە لە سەر پرسی کوردستان و جیهان و ناوچە خستۆتە گەڕ، لە دوایین هەوڵی خۆیدا، ماڵپەڕێکی تایبەت بە سەربەخۆیی و پشتیوانی کردن لە سەربەخۆیی کوردستان کردۆتەوە کە هەواڵ و باس و بابەتی پێوەندیدار بە سەربەخۆ بوونی کوردستانی تێدا بڵاو دەکرێتەوە.

ئەم ماڵپەڕە تایبەتە بە بابەت، شرۆڤە و وتووێژ و دیمانە لەسەر پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی باشوور لە ئێستادا و بەشەکانی تری کوردستان لە داهاتوودا.

هەر بەو بۆنەوە، داوا لەسەرجەم نووسەران، توێژەران، چالاکانی سیاسی و تاکەکانی کۆمەڵگای کوردستان دەکەین، بابەتی پەیوەندیدار لەمبارەوە بۆ ئەم ماڵپەڕە بنێرن و دەشتوانن لە ڕێگای فەیسبووکی ڕۆژی کوردەوە، پەیوەندیمان لەگەڵ بکەن.

بۆ بینین و خوێندنەوەی ئەم ماڵپەڕە دەتوانن سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکەن.

لێرە کرتە بکەن

ناوەندی ڕۆژی کورد، وەک ناوەندێکی سەربەخۆی کوردستانی، بە تێکڕای کادر و ئەندامانی چالاکی خۆی، پشتیوانیی خۆی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە هەر پارچەیەکی ڕادەگەیێنێ و لەو پێناوەدا هەر چەشنە هەوڵ و تێکۆشانێکی میدیایی و فەرمی و دیپلۆماسیی خۆی، دەخاتە خزمەت ئەو ئامانجە پیرۆزەوە.
لەو پێناوەدا تەنانەت ئامادەی ڕێکخستنی دانوستان لەگەڵ بەشێک لە وڵاتان و دام و دەزگا فەرمییەکانی جیهانین.
هەروەها لە ڕووی میدیاییەوە، بە چەندین زمانی جیهانی، ئامادەی بڵاوکردنەوەی باس و بابەت و شرۆڤە لەمبارەوەین.

دەنگدان بۆ سەربەخۆیی

ئه‌نجامه‌كان ببینه

Loading ... Loading ...

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت