ڕۆژی كورد : به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ڕۆژی كورد ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٥ ی هه‌تاوی ٤ کەس له ناوچه‌ی خه‌لیفانی سه‌ر به مه‌هاباد كه‌وتوونه‌ته ژێر ڕنووی به‌فره‌وه.
هه‌واڵنێری ڕۆژی كورد له خه‌لیفانه‌وه ڕایگه‌یاند كه به هۆی هه‌ره‌سی به‌فره‌وه له كوێستانه‌كانی گوندی كوران، ٤ کەسی خه‌ڵكی ئه‌و گونده كه‌وتوونه‌ته ژێر ڕنووی به‌فره‌وه .
یەکێک لەو ٤ کەسە بە ناوی “ئیبراهیم رەسووڵی” لەو ڕووداوەدا کەوتۆتە ژێر ڕنوو و دەگوترێ ئێستا لە دۆخێکی جەستەیی باش دایە.
ئیبراهیم ڕەسووڵی، دوای ڕزگاربوون لە ژیر بەفر، گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی مهاباد و ئێستا لە دۆخێکی باشی جەستەیی دایە و لە مەرگ ڕەخساوە.