کێشەی بنەماڵەیی لە نێوان دوو جاش لە دیواندەرە، کوژرانی ٤ کەسی بنەماڵەیەکی لێکەوتەوە

0
1175

جاشەکان جیا لەوەی کە نیشتمان و خاک و زێدی خۆیان و خوێنی شەهیدان لە هەمبەر بڕەپارەیەکی کەم و قێزەونێکی زۆر دەفرۆشن، زۆر جاریش هەر بەو چەکە کەس و کاری خۆیان یان نزیکانی خۆیان دەفرۆشن.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەمە، 18ی ئاپریل بەرانبەر لەگەڵ 29ی خاکەلێوەی ٢٧١٨ی کوردی، چوار کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی جاشێک لە شاری دیواندەرە بە ناوی محەممەد سەلیم، لەلایەن جاشێکی دیکە بە ناوی “ڕەسووڵ سکرەت” خەڵکی گوندی “شەریفاوا” کوژراون.

ژنێکیش بریندارە کە ڕاگواستراوە بۆ نەخۆشخانە و دۆخی یەکجار نالەبارە. ناوی ئەو کەسە بریندارە، “ئادرینا” ڕاگەیێندراوە.

جاشی بکوژ، زاوای جاشی کوژراو بووە و دەگوترێ کێشەی بنەماڵەییان پێکەوە هەبووە.

ڕەسووڵ فکرت جاشی ڕەسمیە و بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە ئەو کارەی کردووە و بە “کلاشینکۆف” تەقەی لەو بنەماڵەیە کردووە، کە خێزان و کچ و کوڕێکی خۆیشی تێدا بووە.

بەپێی ئەو هەواڵە، ڕەسووڵ فکرت کە جاشە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیییەوە ئەو کارەی کردووە و بە “کلاشینکۆف” تەقەی لەو بنەماڵەیە کردووە، کە خێزان و کچ و کوڕێکی خۆیشی تێدا بووە.

یەکێک لە ئامانجەکانی ڕژیم لە پێدانی دەست ئاوەڵایانەی چەک و گولە بە جاشەکان، پەرەپێدانی کێشە و ئاڵۆزیی نێوان خەڵک و بەکارهێنانی چەک لە دژی یەکتری لە کاتی سەرهەڵدانی ئاژاوە و نێوان ناخۆشی و بەو هۆیەشەوە تا ئێستا دەیان جار، شەڕی خوێناوی لە نێوان جاشەکان و جاش و خەڵکانی تری کوردستان هاتووەتە ئاراوە.

لەسەر جاش بوون یان جاش نەبوونی، کەسانی کوژراو جیا لە “محەممەد سەلیم”، هیچ زانیاریەک لەدەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.