سەرۆککۆماری پێشووی ئارژانتین بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دادگایی دەکرێ.

0
692

دادوەرێکی ئارژانتینی دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان ڕایگەیاند؛ کریستینا کۆشنێر فێرناندێز، سەرۆککۆماری پێشووی ئەو وڵاتە و یازدەکەس لە کەسانی پلەبەرزی ئەوکاتی دەوڵەتی فێرناندێز بەزووترین کات دادگایی دەکرێن.

ڕۆژی کورد: دادوەر کلاودیۆ بونادیۆ، کاتێکی دیاری کراوی بۆ دادگایکردنەکە ڕانەگەیاندووە بەڵام بەپێی هێندێک کەس دەکرێ دوای لێکۆڵینەوەکان بەزووترین کات دادگایی بکرێن.

(کریستینا کرێشنێر فێرناندێز) کە لە ماوەی ساڵانی ۲۰۰۷ تا ۲۰۱۵ سەرۆککۆماری ئارژانتین بوو، بەوە تاوانبار کراوە کە هۆکاری تەقینەوەکەی ساڵی ۱۹۹٤ی بۆینێس ئایرێسی کە لە ناوەندێکی جولەکەکان ناسراوبە ئامیا ڕوویدا، بە هاوکاری کۆماری ئیسلامی شاردووەتەوە، واتا پاکانەی بۆ کۆماری ئیسلامی کردووە.

ناوەندی جوولەکەکانی بۆینێس ئایرێس لەساڵی ۱۹۹٤ بەهۆی تەقینەوەیەک ڕووخێندرا کە بەو هۆیەوە ۸۵کەس کوژران و سەدان کەس برینداربوون. بەرپرسانی ئەوکاتی ئارژانتین کۆماری ئیسلامییان تاوانباری سەرەکی ئەو تەقینەوەیە ڕاگەیاند. کۆماری ئیسلامی بەڕەدکردنەوەی دەست هەبوون لەو تەقینەوەدا ئامادەنەبوو ئەو کەسانەی کە لەلایەن دادگاوە داواکراون ڕادەستیان بکات.

کریستینا کێرشنێر فێرناندێز لە پەچەکردارێک سەبارەت بە ڕاگەیاندنی دادگایی کردنی، ئەو تاوانانەی کە دراونەتە پاڵی بە (قسەی پووچ) ناوبرد.

مانگێک پێش ئێستا، دادوەرێکی فیدراڵی ئارژانتین حوکمی دەستبەسەرکردنی فێرناندێزی سەرۆککۆماری پێشوویی ئەو وڵاتەی دەرکرد و داوای لە سنایی وڵات کرد کە ئەندامییەتی فێرناندێز لە پارلەمانی ئەو وڵاتە ڕابگیردرێت.

دادوەری دۆسیەکە کە درێژەپێدانی کاری دادوەریی پێشوویی هەمان دۆسیەی (ئالبێرتۆ نیسمان) بە ئەستۆوە گرتووە، لەسەر ئەو باوەڕەیە کە حکومەتی ئەو کاتی فێرنادێز لەساڵی ۲۰۱۳ لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون کە ئیدی بەرپرسانی ئێرانی ترسی گرتنیان لەسەر نەبێ. ئەو ڕێکەوتنە لە لەلایەن کۆنگرەیی فیدڕاڵی ئارژانتینەوە پەسەندکرا بەڵام دواتر دژی یاسایی بنەڕەتی ئەو وڵاتە ڕاگەیەندرا. ئەگەر تاوانباران لە دادگادا تاوانەکانیان لەسەر ساق ببێتەوە ئەوە سزایی ۲۵ساڵ بەندکرانیان بەسەردا دەسەپێندرێت.

دەبێ ئەوەش بێنینەوە یادمان کە (ئالبێرتۆ نیسمان) لەکاتی لێکۆڵینەوە لەو کەیسە کوژرا. سەرەتا دەگوترا کە خۆی کوشتووە، بەڵام قازی تایانۆ دواتر ڕایگەیاند بەپێی لێکۆڵینەوەکان، لەلایەن کەسانێکەوە کوژراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.