ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە و سەردەشت لە گوندی “حەسەن ئاوڵە”ی مەریوان بەرز ڕاگیرا

0
1508

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە مەریوان، ئەمڕۆ هەینی 20ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی،  لە گوندی “حەسەن ئاوڵە”ـی مەریوان، ساڵیادی کیمیابارنکردنی هەڵەبجە و سردشت لە گوندی حەسەن ئاوڵەی مەریوان بەرز ڕاگیرا

ئەو ڕێوڕەسمە بە هاوکاریی چالاکڤانی گوندی حەسەن ئاوڵە و چالاکڤانانی مەدەنیی شاری مەریوان بەڕێوەچووە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، مامۆستا و پێش نوێژی ئایینی گوندی حەسەن ئاوڵە، وتارێکی لەسەر کیمیاباران و هەروەها ستەمی نەتەوەیی لەسەر نەتەوەی کورد پێشکەش کرد.

لەو ڕێوڕەسمەدا هەروەها پێشانگایەکی وێنە سەبارت لەمەڕ کیمیارانی هەڵبجە و سەردەشت، داندرا.

ئەو ڕێورەسمە بە پێشوازییەکی گەرم و جەماوەریی خەڵکی گوند و ناوچەکە بەڕێوەچووە و تێیدا چین و توێژە جیاوازەکان بەشداربوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت