دانڵد ترامپ و نەتانیاهوو لە ڕێگای تەلەفوونەوە هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر جیهانیان تاووتوێ کرد

0
705

ڕۆژی کورد: لە کاتێکدا کۆشکی ڕایگەیاندووە، ئامریکا بە فەرمی ناتانیاهووی بۆ ئەمریکا بانگهێشت کردووە و لە مانگی داهاتووی زایینیدا ناتانیاهوو بەرەو ئەمریکا دەکەوێتە ڕێ، کۆشکی سپی لە ڕاگەیێندراوێکی تردا ڕایگەیاند، ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ ناتانیاهوو، لەمەڕ “دۆسیەی ئێران” پێکەوە دواون.

بەپێی ڕاگەیێندراوی کۆشکی سپی، دانڵد ترامپ و نەتانیاهوو لەسەر ئەوە ڕێک کەوتوون کە لەمەڕ پرسەکانی ناوچە و بەتایبەتی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی، پێکەوە ڕاگۆڕینەوە بکەن.

لە هەمان کاتدا، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسراییل ڕایگەیاندووە، نەتانیاهوو لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا لەگەڵ ترامپ، باسی لەوە کردووە کە بۆ هاتنە ئارای ڕوانگەیەکی هاوبەش بۆ بەرەوپێش بردنی ئاشتی و تەناهی لە خۆرهەڵاتی ناڤین، بە شێوەیەکی زۆر نزیک لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، هاوکاری بکات.

ئەو پەیوەندییە تەلەفوونییە و باس کردن لە هەڕەشەکانی ئێران لە کاتێکدایە کە ڕۆژی شەممە، نەتانیاهوو لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕوو بە خەڵکانی ئێران گوتی: “خەڵکی ئێران هاوڕێی ئێمەن، کێشەی ئێمە لەگەڵ ڕژیمی ئێرانە نەک خەڵکی ئێران”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت