خولێکی “کورد و ئێران ناسی” بۆ ڕۆژنامەوان هەڵمەت مەعرووفی لە قوتابخانەیەکی سویس کراوە

0
2063

ڕۆژی کورد: خولێکی دوو مانگەی “کورد و ئێران ناسی”، لە قوتابخانەیەکی سویس بە ناوی Rotkreuz Schule بۆ ڕۆژنامەوانی کورد، هەڵمەت مەعرووفی کراوە.

ئەو خولە بۆ ماوەی دوو مانگ و بەپێی ڕێکەوتن و گرێبەستێک لە نێوان ئەو قوتابخانەیە و هەڵمەت مەعرووفی، ڕۆژنامەوان و چالاکی سیاسیی کورد، بۆ قوتابییە تەمەن ١٠ تا ١٥ ساڵەکان، بەردەوام دەبێت.

هەڵمەت مەعرووفی لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد لەمبارەوە گوتی: “لەسەر داواکاریی یەکێک لە مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە بە ناوی ئورسینا شیبیگ و بەپێی گرێبەستێکی دوو مانگە، ئەم خولە لە کورد و ئێران ناسی، لە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوییەوە دەستی پێکردووە و بڕیارە بۆ ماوەی دوو مانگ و هەر حەوتووی ٣ کاتژمێر، بەردەوام بێت”.

photo_2017-01-26_17-02-23ئەو ڕۆژنامەوان و چالاکە سیاسییە کوردە هەروەها گوتیشی: “خولەکە بە زمانی ئاڵمانیە و منیش تا ئێستا توانیومە بە ڕادەیەکی باش لەگەڵ ئەو زمانە ڕابێم و ئەمڕۆش لە دوو پۆل و بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر باسێکی چڕ پێشکەش بە ٢ پۆل کرا”.

لەمەڕ تەوەرەکانی باسەکە، هەڵمەت مەعرووفی گوتی: “باسەکان زیاتر لەسەر نەبوونی مافی خوێندن بە زمانی کوردی، دەستبەسەرکردن و لە سێدارەدانی چالاکانی مەدەنی و سیاسی لە کوردستان و هەروەها دەوری پێشمەرگە لە شەڕ لەگەڵ داعش و نەبوونی مافی ئافرەتان و مافی تاکەکەسی لە ئیسلامە”.

بە گوێرەئ لیدوانی ئەو ڕؤژنامەنووسە کوردە، قوتابییەکان پێشوازییەکی چڕیان لەو بابەتە کردووە و پرسیارێکی زۆریان لە مێشکیدا گەڵاڵە بووە. یەکێک لە باسە سەرنجڕاکێشەکان، هەبوونی سێدارە لە ئێرانە.

photo_2017-01-26_17-02-08هەڵمەت مەعرووفی، لەدایک بووی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە شاری مهابادە و ماوەی ١٣ ساڵ وەک مامۆستا لە قوتابخانەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کاری کردووە و هەڵگری بروانامەی کارناسیی باڵا لە زانکۆی تاران لە بواری پلانداڕێژیی پەروەردەیە و ماوەی ١٠ ساڵیشە وەک ڕۆژنامەوان کار دەکات و ئێستاش لە ناوەندی ڕۆژی کورد لەسەر کارەکانی بەردەوامە و لە ماوەی ١٨ مانگ مانەوەی لە وڵاتی سویس، تا ئێستا شانۆیەکی لەمەڕ کورد و پێشمەرگە پێشکەش کردووە و ئێستاش بڕیارە بۆ ماوەی ٢ مانگ وەک مامۆستا، خولی کورد و ئێران ناسی لەو قوتابخانەیە بەڕێوە ببات.

This slideshow requires JavaScript.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت