حدکا، شەهیدبوونی ژومارەیەک پێشمەرگەی خۆی پشتڕاست کردەوە

0
1600

ڕۆژی کورد: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا)، شەهیدبوونی ژومارەیەک پێشمەرگەی خۆی، دوای نزیک بە ساڵێک چارەنووس ناڕوونی، پشتڕاست کردەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوی پۆلێک پێشمەرگەی خۆی کە لە دوای  شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی نێوان پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە لەگەڵ سپای تیرۆریستیی پاسداران لە دوو شەڕی “قەرەسەقەڵ” و “کۆساڵان” کە ساڵی ڕابردووی هەتاوی ڕوویان دا، ئاشکرا کرد.

شوناسی شەهیدانی تازەی حدکا بریتییە لە:  بێهزاد پیرۆتی کوڕی حوسێن،  علی مەحموودی ناسراو بە “شەماڵ” كوڕی كەریم کە لە شەڕی قەرەسەقەڵ شەهیدبوون،

هەروەها، مێهدی شێخی کوڕی حەمەخان، ئەفشار سوورە بوومە كوڕی مەحموود، بەرزان حوسێنی كوڕی عوسمان، ڕوحوڵڵا حەیدەری كوڕی محەممەد، ساحێب حوسینی كوڕی عەزیز، هیوا قوربانی كوڕی حەسەن کە لە شەڕی کۆساڵان شەهید بوون.

حدکا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی نەبوونی هەواڵی دروست و دڵنیاکەرەوە لە مان یان نەمانی ئەو شەهیدانە، تا ئێستا ئەو هەواڵەی بڵاو نەکردۆتەوە بەڵام دوای بەدواداچوونێکی چڕ بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو پۆلە پێشمەرگە شەهید بوون.

بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حدکا، ئەمڕۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی تازەی حیزبەکەی دەکات.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت