جاشنامە/ ئەبووبەکر سوڵتانی ناسراو بە حەبوو باریکی

0
1636

کارێک لە کومیتەی دەرخستنی ڕاستییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد لە ناخوۆ

ئەبووبەکر باریکە ناسراو بە ئەبوو یان حەبوو باریکی. خەڵکی گوندی کۆیکان ـی سەر بە شاری نەغەدە و لە بنەماڵەی عەلی محەمەد سوڵتانی ـیە.

حەبوو باریکی، پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و دوای تەسویە لە حیزب و گەڕانەوە بۆ ناوخۆ بووە بە ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسداران و بەرگی خیانەت و جاشێتی پۆشیوە و بە دژی نەتەوەی کورد چەکی هەڵگرتووە و تا ئێستا کە فەرماندەی پایەگای کێلە شین ـە، لە خیانەت و گەلفرۆشی و شوێن پێ هەڵگرتنی پێشمەرگە و نیشتمانپەروەرەکان بەردەوامە.

حەبوو باریکە، لە شەڕی قەرەسەقەل بەشدار بووە و لە زۆربەی هەرە زۆری شەڕەکان بەتایبەتی دژ بە حیزبی دێموکرات لە ناوچەکانی شنۆ، نەغەدە و پیرانشار، بەشداریی چالاکانەی هەیە و بە شێوەی خۆبەخش بەشداری لەو شەڕانەدا دەکات.

حەبوو باریکی لە کاتی پێشمەرگایەتیدا، بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێمە، بە کەسێکی ترسەنۆک بەناوبانگ بوو کە هەندێ تۆمەتی ئەخلاقی لەسەر بووە و هەر ئەوەش بووە بە هۆکار تا لە ناو ڕیزەکانی پێشمەرگەدا کەسێکی بێ قەدر و بڕواپێنەکراو بێ و لە ئەنجامدا خۆی ڕادەستی ڕژیمی تاران کردەوە.

ئەو نیشتمانفرۆشە، دەستێکی باڵای لە بەگرتدانی ئەندامانی حیزبەکان و بەتایبەت بەگرتدانی چەند کەس لە دوای شەڕی قەرەسەقەل ـدا هەبووە.

حەبوو لە ناو خەڵکی دەڤەری شنۆ و نەغەدە و دەشتەبێڵ وەک کەسێکی دژەگەلی و چڵکاوخۆر، ناوی زڕاوە و کەمترین متمانەی لە ناو خەڵکدا هەیە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت