ترامپ: ئەگەر عەرەبستانی سعوودی بیهەوێت هێزەکانمان لە سوریە بمێنێتەوە، دەبێت تێچووەکە بدات

0
848
DAY 54 - In this March 14, 2017, file photo, President Donald Trump shakes hands with Saudi Defense Minister and Deputy Crown Prince Mohammed bin Salman, in the State Dining Room of the White House in Washington. (AP Photo/Evan Vucci, File)

لە ئێستادا بە جوانی دەردەکەوێت کە مەبەستی سەرەکیی ترامپ، لە پرۆژەی کشانەوەی هێزەکانی لە سوریە چیە. ترامپ بە ئاماژەدان بەوەی کە لەم بارەوە “بەم زووانە ” بڕیاری خۆی دەدات وتی، “ئەگەر عەرەبستانی سعوودی بیهەوێت هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا لە سوریە بمێنننەوە، دەبێت تێچووەکەی بدات”.

ڕۆژی کورد: دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی سێ شەمە ۳ی ئاپریلی ۲۰۱۸ی زایینی بەرانبەر لەگەڵ ۱۴ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، جارێکی دیکە لە سەر داخوازیی خۆی، بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریە جەختی کردەوە و وتیشی ئەمریکا “بەم زووانە” لەم بارەیەوە بڕیاری خۆی دەدات.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە گرنگترین پێ ئەسپێردراوەیی ئەمریکا لە سوریە بۆ تێکشکاندنی گرووپی تیرۆریستیی داعشی بووە”، وتیشی: “کاتی گەڕانەوەیە بۆ نیشتمان، ئێمە لەم بارەیەوە زۆر پێداگری دەکەین.”

ترامپ، هەروەها ئاماژەی بە تێچوویێکی سەرسوڕهێنەر بۆ مانەوەی سەربازی لە سوریە و داخوازیی عەرەبستانی سعوودی بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە بە ئاماژە بەوەی کە “ئەگەر ڕیاز دەیهەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە سووریە بمێنننەوە، ئەوا دەبێ تێچووی سەربازەکانی ئەمریکا وەئەستۆ بگرێ ، گوتی: “بڕیاری ئێمە بۆ عەرەبستانی سعوودی زۆر گرنگە.”

ترامپ گوتیشی: “من وتم، ئەگەر دەتانهەوێ لێرە بمینینەوە، دەبێت تێچووەکەی بدەن.”

لە دوای بڵاوبوونەوەی دەربڕینە نوێیەکانی ترامپ، بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری فەرمیی سعوودییە (واس)، مەلیک سەلمان سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەمە، ۳ی ئاپریل ۲۰۱۸ی زایینی، لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا جەختی لە سەر پێویستییی دۆخی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە چوارچێوەی هەوڵە نێونەتەوەییەکان کردەوەو وتی: “پاشایی عەرەبی، سەعوودییە، لە سەر بەسەرهاتەکانی فەلەستین و مافی ڕەوای خەڵکی فەلەستین لە سەر دانانی وڵاتێکی سەربەخۆ بە پێتەختیی قۆدس، باسێکی نەگۆڕی هەیە.”

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وتی مانەوەی سەربازیی وڵاتەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست “حەوت هەزار میلیارد دۆلار” تێچووی هەیە و هەروەها وتیشی لە بەرانبەر ئەو بڕە تێچووەی ئەمریکا، هیچ دەستکەوتێکیشمان نەبووە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕۆژی پێنجشەممە ۲۹ی مارسی ۲۰۱۸ی زایینی بەرابنەر لەگەڵ ۹ی خاکەلێوەی ۲۷۱۸ی کوردی، لە وتارێکی چاوەڕواننەکراودا، لە نێو کرێکارانی پیشەسازیی ویلایەتی “ئوهایوو” وتی، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا “بەم زووانە ” لە سوریە دەکشێنەوە.

محەمەد بین سەلمان، شازادە و جێنگرەوەی پاتشای سعودی، عەرەبستانی سعودی، بەرانبەر بە وتەکانی ترامپ لە وتووێژێکدا لەگەڵ گۆڤاری “تایمز” لە ڕۆژی هەینی ۳۰ی مارسی ۲۰۱۷ی زایینی، جەجتی لەسەر مانەوەی هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا کردەوە و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکای له سوریە بە پیویست زانی.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری “واسـ”ـدا، پاشای سعوودی، سپاسی ڕاگەیێندراوە بڵاو کراوەکەی کۆشکی سپی کرد، بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە بە دڵنیاییەوە باس لە سەر میلیشیا حوسیەکان دەکات، پێزانینی خۆی بۆ ئەمریکا دەربڕی.

بەپێی وتەی “مەلیک سەلمان عەبدولعەزیز” ئەو میلیشیایانەی کە ئێران پاڵپشتییان دەکات، تا ئێستاش درێژە بە دەستدرێژیە شەڕخوازانەکانی خۆیان دەدەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.