بەرزکردنەوەی وێنەی ئۆجەلان و لۆگۆکانی پەکەکە لە ئاڵمان یاساغ کرا

0
2500
(FILES) -- A file photo taken on September 28, 1993 shows Kurdish rebel chief Abdullah Ocalan giving a press conference in Masnaa on the Lebanon-Syria border. Kurdish rebel leader Abdullah Ocalan has confirmed he will call for a "historic" ceasefire on March 21, 2013, the day of the Kurdish New Year, a pro-Kurdish lawmaker told reporters on March 18, 2013 in Istanbul after meeting the jailed PKK chief. AFP PHOTO / JOSEPH BARRAK

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی شپیگێل، وەزارەتی نێوخۆی وڵاتی ئاڵمان، بەرزکردنەوەی وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و 33 لۆگۆ و دروشمی جۆراوجۆری سەر بەو پارتەی یاساغ کردووە.

لەو بڕیارەدا بە ئاماژەپێکراوی، وێنەی عەبدووڵا ئۆجەلان بە باکگراوندی زەرد، سەوز و سوورەوە قەدەخە کراوە .
هەر بەپێی ئەو بڕیارە، 33 لۆگۆ و دروشمی تایبەت بە پەکەکە و لق و پۆپەکانیشی یاساغ کراون.

 ئاڵای یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)، باڵی سەربازیی پارتی یەكێتیی دیموکراتی (پەیەدە)ش یەکێک لە لۆگۆ یاساغ کراوانەیە.

ئەو بڕیارە لەلایەن تۆماس دی میزیر، وەزیری نێوخۆی ئاڵمان دەركراوە و بەسەر ویلایەتە فیدراڵەکانی ئەو وڵاتە و دامودەزگا ئاسایشیەکانی وڵاتدا بڵاوکراوەتەوە و لەوەبەدوا کاری پێدەکرێ.

دەکرانی ئەو بڕیارە لە کاتێکدایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا، وڵاتی تورکیەی بە کوشتنی شارۆمەندانی کورد لە کوردستانی باکوور و هەروەها تێکدانی شار و شارۆچکەکان، تاوانبار کردووە.

لە هەمان کاتدا تورکیا ڕایگەیاندووە کە لەم دواییانەدا ٧١ کەس لە فریلاکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل ـیان کوشتووە.

لە ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە: “سەرەتای ساڵی ٢٠١٦، زیاتر لە ١٩٠ کەس لە شاری جزیر بە هۆی نەبوونی خواردن و دەرمان و پێداویستیی پزشکی، کاتێک کە لە ژێرزەمینەکانی ماڵی خۆاندا خۆیان حەشار دابوو، گیانیان لە دەست داوە”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت