بژاردەی ترامپ بۆ سیا، ئێران، داعش و ڕووسیە بە هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر ئەمریکا دەزانێ

0
731

بەرپرسانی ڕوسیە تا ئێستا بەردەوام چەندپاتیان کردۆتەوە کە هیوادارن لە سەردەمی ترامپدا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا ئاسایی بێتەوە، ترامیش بەردەوام باسی لە دۆستایەتیی ڕووسیە کردووە بەڵام بژاردەی ترامپ بۆ سەرۆکایەتیی سیا کەسێکە کە ڕووسیە وەک هەڕەشە بۆ سەر تەناهیی ئەمریکا ناو دەبات.

مایک پامیئۆ، بژاردەی پێشنیارکراوی ترامپ بۆ سەرۆکی ئاژانسی ناوەندیی تەناهیی ئەمریکا (سیا) لە سەرەتای لێدوانەکەی ڕۆژی پێنج شەممەی خۆیدا، ڕوسیەی لە خستە ناو ڕیزی ئەو هەڕەشە سەرەکییانەی کە بە دژی ئەمریکا بوونیان هەیە.

پامئۆ، ڕووسیە، ئێران و داعش ـی وەک هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر تەناهیی ئەمریکا ناو برد.

پامئۆ گوتیشی: “ڕووسیە بە شێوەیەکی هێرشکەرانە، دەست درێژی و داگیرکردنی ئوکراین، هەڕەشەکردن لە ئوروپا و ئەوەش کە لە کردەوەدا بەڕاستی هێچ هەنگاوێکی بە دژی داعش نەناوە، دەیهەوێ سەر لە نوێ بوونی خۆی جێگیر بکاتەوە”.

ترامپ، ڕۆژی چوارشەممە بۆ یەکەم جار گوتی “بە بڕوای وی، ڕووسیە دەستی لە هاک کردنی هێڵە کۆمپیوتێرییەکانی ئەمریکا و هێرشی سایبێری کە لەو دواییانەدا کرا سەر ئەمریکا، دەستی هەبووە” بەڵام هەمدیسان دووپاتەی کردەوە کە دەتوانن لەگەڵ ڤیلادیمێر پوتین، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکی باشتریان هەبێ”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت