باوکێک لە کرماشان، بەهەڵە منداڵێکی خۆی کوشت

0
832

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، باوکێک بە هەڵە، بە چەکی ڕاو، منداڵە کچەکەی خۆی کوشت.

زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد باس لەوە دەکەن کە ئەمڕۆ لە ناوچەی ڕیجاب ـی شارستانی داڵاهۆی سەر بە باژێڕی کرماشان، دوو منداڵ بە ناوەکانی فواد و سۆما، لە کاتێکدا کە دایک و باوکیان سەرقاڵی تیرهاویشتن بە چەکی تاپڕ بوون، بە هەڵە بەرکەوتوون و ئەنگێوتراون.

ئەو دوو منداڵە، دوای ئەوەی بە تاپڕ ئەنگێوتراون، گەیێندراونە نەخۆشخانە بەڵام سۆما لە ڕێگای نەخۆشخانە، گیانی لە دەست داوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت