بانگەوازیی کەمپەینی کورد بۆ ڕێپێوان بە دژی تیرۆریزمی ناودەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی

0
1039

ڕۆژی کورد: کەمپەینی کورد کە وەک کەمپەینێکی سەربەخۆی کورد تا ئێستا چەندین چالاکی لە ناوخۆ و دەرەوە بە سەرکەوتووییەوە بەڕێوە بردوون، لە درێژەی چالاکییەکانی خۆیدا، بەمەبەستی مەحکووم کردنی کردەوە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەتی تەقینەوەی شەوی سێ شەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە قەڵای دێمکورات، داوای پێکهاتنی ڕێپێوان لە دەرەوەی وڵات و لە هەرێمی کوردستانی باشوور دەکات.

دەقی بانگەوازیی کەمپەینی کورد، کە بۆ ناوەندی ڕۆژی کورد بەڕێکراوە بەو شێوەی خوارەوەیە: 

بانگەوازیی کەمپەینی کورد، ڕوو لە کوردانی تارواوگە

هاونیشتمانیانی خۆشەویست، کوردستانیانی هێژا

هەروەک دەزانن، ماشێنی تیرۆریزمی ناودەوڵەتیی کۆماری ئیسلامی، بۆ جارێکی تر لە شەوی سێ شەممە ٣٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک پێشمەرگەی کوردستانی خۆرهەڵاتی کردەوە ئامانج و مخابن لەو کردەوە تیرۆریستییەدا، ٥ پێشمەرگە و ٢ فەرمانبەری ئاسایشی هەرێم، بوونە قوربانی و گیانی پاکیان پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کرد.

بەو هۆیە وەک #کەمپەینی_کورد، داوا لەسەرجەم کوردانی خاوەن بڕوا لە تارواوگە و هەروەها هەرێمی کوردستانی باشوور دەکەین، بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەتە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی و بەتایبەتی تیرۆری بەنرخترین ڕۆڵەکانی ئەو گەلە، یەکدەنگ و شان بە شان، ڕێپێوانی بەرین وەڕێبخەین و بەو جۆرە و بەتایبەتی بە کەڵک وەرگرتن لە دۆخی هەنووکەیی جیهان لە هەمبە رکۆماری ئیسلامی و ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی لە وڵاتانی جیهان و زامدارکردنی هەست و نستیان، کردەوە تیرۆریستییەکانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی مەحکووم بکەین وبە زێدەتر لە پێشوو بە جیهانیان بناسێنین.

داوا دەکەین سەرجەم مرۆڤدۆستەکان و کوردستانیان بە ڕووحێکی یەکگرتووییەوە و بە بێ لەبەرچاوکردنی هەستی حیزبایەتی و تەنیا بە ڕوحیەیەکی کوردانەوە، هاودەنگی ئەو ڕێپێوانە بن.

#نا_بۆ_تیرۆریزمی_نێودەوڵەتی

#کەمپەینی_کورد

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت