ئەمشەو، ڕۆژهەڵات یەک دەنگ بە دژی BBC فارسی و چەواشەکارییەکانی دەوەستێتەوە

0
1024

ڕۆژی کورد: بی بی سی فارسی، لە ساڵی ٢٠٠٩ بەملاوە بە گشتی و بە ئاشکرایی لە خزمەت کۆماری ئیسلامی دایە و کەسانێکی بەناو ئیسلاح تەڵەبی سەر بە ڕژیم لەو بەشەی بی بی سی ـدا، سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەبەنە پێش.

بەشێک لەو سیاسەتانە، دژایەتی کردن لەگەڵ کوردستان و خەباتی کوردە و بە گشتی لە هەمبەر هەواڵەکانی کوردستان بێدەنگن یان بە زمانی ڕژیم بڵاویان دەکەنەوە.

لە ماوەی نزیک بە ٢ ساڵی ڕابردوودا، هەر کات پێشمەرگەیەک شەهید بووبێت، بی بی سی بە لەناوبرانی تیرۆریست باسی کردووە.

ڕۆژی ڕابردوو و دوای شەهید بوونی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ، بی بی سی لە هەواڵێکدا بە لە ناوچوونی گرووپێکی تیرۆریستی هەواڵەکەی بلاو کردەوە کە ناڕەزایەتیی بەرینی چالاکانی سیاسی و خەڵکی ئاسایی کورد لە ڕۆژهەڵاتی لێکەوتەوە.

چالاکانی سیاسیی کورد، بۆ بەرنگاربوونەوە لەگەڵ سیاسەتە دژەکوردی و دژەمرۆڤییەکانی بی بی سی داوایان کردوە ئەمشەو گەردەلوولیکی تویتێری بەڕێوە بچێت.

ئەو گەردەلوولە تویتێرییە، کاتژمێر ٨ ی شەوی ئەمشەو شەممە ٢٤ی ژوئەن بە کاتی ئوروپای ناوەندی لە تویتێر بەڕێوە دەچێت.

داوا لە سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکرێت ئەم دەقە ئینگلیسییەی خوارەوە تویت بکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت