١٠ ساڵ درێژکردنەوەى حوکمى زیندانى سیاسی عوسمان مستەفا پور دواى تەواو کردنى ٢٥ ساڵ لە زیندان

0
516

عوسمان مستەفا پۆر ٢٥ ساڵ بەر لە ئێستا بە تۆمەتى ئەندام بوون و هاوکارى لە گەڵ یەکێک لە حیزبەکانى دژبەرى کۆمارى ئیسلامى ئێران دەستگیر کراو دواى چەندین جاردادگاى و ئازار ئەشکەنجە کردنى ماوەى ٢٥ ساڵ زیندانى لە لایەنى دەزگاى دادى کۆمارى ئیسلامیەوە حوکم درا.

 زیندانى سیاسی عوسمان مستەفا پور بە درێژای ئەو ماوەیە لە زیندان دا دەبێت بێ ئەوەى یەک ڕۆژ مۆڵەتى چونەوەى هەبێ. لە وماوەیە بەشیکى لە ئەندامانى بنەمالەکەى لە دەست دەداو مافى سەردانى بنەماڵەکەى وەک زیندانیانى تر نابیت.

دواى تەواو بونى ئەو ماوە درێژەیە لە لایەن بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامیەوە ئاگادار دەکرێتەوە کە ١٠ سال بە حوکمەکەى زیاد کراوە و لە ئازاد کردت بی بەش دەکرێت.

شایانى باسە حکومەتى بە ناو ئیسلامى ئێران بۆ دژایەتى کردن لە گەڵ دژبەرانى لە دڕەندەترین کردەوە دور لە هەموو پڕەنسیپەکانى مرۆڤایەتى ئەخلاقى و دادى کەڵک وەردەگرێ بەتایبەتى کە ئەو دژبەرانە ئەندام و لایەنگرى حیزبە کوردیەکان و ماف خوازان و ئازادیخوازن بێت درێژ کردنەوەى ماوەى زیندانىش دەکەوێتە ئەو خانەیەو جارێکى تر ڕوى در  ەندەى دژى کورد بونى کۆمارى ئیسلامى نیشان دەدات.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.