نەورۆزی جامانەکان مەترسییەکی زیاتر بۆ سەر دەستەڵات

0
1388
ڕەشید قازی

نووسینی: ڕەشید قازی

کاتێک حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئێران تۆانی شاڵاوی هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سالەکانی ٥٩ بۆ ٦٠ بۆ سەر شار و گوندەکانی کوردستان تێک بشکێنێ، رێژیم ناچار بوو سیاسەتی وتووێژ کە ئەویش تەنیا بۆ فریودانی هیزی کورد و کڕینی کات بوو گرتەبەر. حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئیران پێشوازی لەم دەرفەتە کرد و هەیئەتێکی نۆێنەرایەتی کوردی بۆ وتووێژ دەگەل رێژیم پێک هینا. پێکهاتنی هەیئەتی نۆێنەرایەتی کورد ، مالی کوردی زێاتر رێک خست. دەکرێت بلێن ئەوە یەکەمین و ئاخرین یەکگرتویی هیزەکانی کوردی لە ماوەی ئەم ٣٧ سالەدابوو. لە ڵایەک رێژیم و لە لەڵایەکیتر ئەحزابی دەستی چەپی بە تایبەتی سازمانە چریکەکانی گەلی ئێران و حیزبی تودە ، حیزبی کمۆنیستی ئێران واتە کۆمەلە کەوتنە گێانی جولانەوەی میللی دیمۆکراتێکی خەلکی کورد بە رێبەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و بەم جۆرە ئەم یەکگرتوییە لە گرێژنە چوو. حیزبی تودەی ئێران بە هۆی دەست و پەیوەندێەکانی وەک مامە غەنی ، حیزبیان لەت کرد و سازمانە چریکەکانی گەلی ئیرانیش کە گۆیا مارکسیسی لێنینیست بون و بە ئاوی لێنینستی و سکۆلاری دمە زەرد کرابوون گەرانەوە باوەشی گەرم و نەرمی کۆماری ئیسلامی و ژیر چەتری کۆنەپەرەسترین رێژیمەکانی سەردەم و بەوەش ڕانەوەستان و خێرا داوایان کرد کە هەرچی زوتر ئیمامی زەمان دەبی سوپای پاسداران بە چەکی نۆی و سەردەم و قورس تەیار بکات. بی خەبەر لەوەی کە یەکەم قوربانی ئەم داواکاریە خودی ئەحزابی چەپ و کافر و بێ دینەکانی وەک تودە و چریکەکان دەبن. حیزبی کمۆنیستی ئیرانیش لە چیاکان کە چەکداری شان بە شانی حیزب هەبوو بە هۆی تئۆرێکی گوماناوی مەنسوری حیکمەت شەرێکی نەخۆازراوی بە سەر حیزبی دێمۆکراتدا سەپاند …
پاش ئەوەی هێزەکانی کوردی لە شەرێکی ماڵوێرانکەری نێوخۆییدا ، دەسکەوتەکانیانی کوردیان کردەوە قوربانی سات و سەودای خۆیان و کز و لاواز و داماو بون ، رێژیم زۆر بە ئاسانی توانی هەموو ناوچەکانی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە بگرێتەوە . هێزەکانی کوردی ناچار بوون ئاوارەی ئەم دیوی سنورەکان بن و لە کەمپەکاندا نیشتەجێ بن. ئالوگۆڕەکانی نێونەتەوەیی بە تایبەتی لە نێوچوونی وڵاتانی بەنێو سوسیالیستی کارایی راستەوخۆی لەسەر هەموو هێزە کوردیەکانی کە ساختارێکی مارکسیست لێنینستیان هەبو ، کرد و ئەوانی توشی قەیران ، دارمان ، لێکترازان و ئینشعابات کرد.
پاش ٣٦ سال بەسەر نەمانی هەیئەتی نۆێنەرایەتی کورددا ، بە خۆشێەوە بۆ جارێکی دیکە زیاتر لە ٦ هێزی سەرەکی و بەشداری جوڵانەوە لە کۆبونەوەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە بۆ یەکم جار ئاهەنگی نەورۆزی سالی ٢٠١٧ی کوردی و ١٣٩٧ی شەمسی پێکەوە لە ژێر ناوی نەورۆزی جامانەکان بەڕێوە دەبەن. هەرچەند لە زاهیردا پاش ئەو هەموە زیان و زەرەرەی کە وەک پەیکەرەی جوڵانەوەی کورد کەوتۆ ئەوە دەسکەوتێکی ئەوتۆ نیە بەڵام دەکرێت وەک هەنگاوێکی پۆزێتیو و خاڵێکی گرینگ و وەرچەرخانێکە لە سیاسەتی گشتی هێزەکانی کوردیدا سەیر بکرێت. لە ئاکامدا خۆێندنەوەیەکی نوێ و سەردەمیانە بۆ پلۆرالیزمی سیاسی بۆ ئەو هیز و لایەنانەی کە وەک ئەمری واقع لە گوڕەپانی خەباتدا تێکۆشانیان هەیە و وەدیهاتنی بە شێک لە چاوەڕوانی و داخۆازێەکانی خەڵکی کورد لەمەڕ یەکگرتنەوە ، لە ئاکامدا کاردانەوەی لەسەر خەباتی شار و بەخشینی گرو تینێکی زیاتر بە جوڵانەوەی نێوخۆی وڵات سەیر بکرێت. لە هەمۆان گرینگتر کۆتایەک بێت بە پڕش و بڵاوی ماڵی کورد و سەرەتایەکی دیکە و مەجالێک بێت بۆ لێک نزیکبونەوەی زیاتری هێزەکانی کوردی و یەکریزی ماڵی کورد. هەربۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئاگری مەشخەل بەدەستان و نەورۆزی جامانەکان ئەوسال زیاتر کورد لە خەونەکانی نیزیک و نیزکتر بکاتەوە و زیاتر ئاگری مەترسی بخاتە کۆشکی دڵرەشانی زاڵ بەسەر وڵاتدا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت