وەفدی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە‌و حدك لەسنورەكانی كوردستان كۆبوونەوە

0
916

ڕۆژی کورد:  بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، شەوی چوارشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە بۆنەی 25ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وەفدێكی كۆمەڵە بەشداری لە ڕێوڕەسمی یەكێك لەسەنگەرەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان لەسنوورەكان کردووە.

بەپێی ئەو هەواڵە، وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە سەرپەرستیی ئارام مودەڕسی”، بەرپرسی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵەم لەسنوورەکانی کوردستان سەردانی یەكێك لەسەنگەرەكانی  (حدكا)یان كرد‌ووە بەشداریی رێوڕەسمێك بەبۆنەی 25ی گەلاوێژیان کردووە.

وەفدی كۆمەڵە لەلایەن وەفدی دیموكراتەوە پێشوازییان لێ كرا‌و وێڕای پیرۆزبایی ئەو یادە، لەسەر هاوكاری‌و هاوئاهەنگیی زیاتری نێوان هەردوولا، بەتایبەتی لەسەرسنورەكانی كوردستان پێداگرییان كردووە.

هەر لەو چوارچێوەدام هەمان شەو، هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە‌و حیزبی دیموكراتی كوردستان بە هاوبەشی، چاودێریی جموجوڵی ئەو هێزەی سپای پاسدارانی ڕژیمیان كردووە كە ڕۆژێك پێشتر لەناوچە سنورییەكانی حاجی ئۆمەران جێگیركراون‌ و بەرپرسانی نیزامی هێزی پێشمەرگەی هەر دوولا، پلان‌و گەڵاڵەی هاوبەشیان بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی هەر ئەگەر‌و پێشهاتێك تاوتوێ كردووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت