وەزیرێکی ئیسڕائیلی: دەردێک بە ئێران بکەین کە قەت بیریان نەچتەوە.

0
1002

ئیسڕائیل کاتز، ئەندامی شۆرایی میللی ئیسڕائیل گوتی: ئەبێ دەردێک بە ئێران بکەین کە قەت قەتی بیرنەچتەوە.

ڕۆژی کورد: کاتز ڕۆژی یەکشەممە ۱۱ی فێبرییە بەرامبەر بە ۲۲ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶، بە ڕۆژنامەی عەرەبی زمانی ئەلف کە لە لەندەنە گوتی: ئەگەر ئێران درێژە بە هەڕەشەکانی خۆی بدات و لە خاکی سووریەوە هێرش بکاتە سەر ئیسڕائیل، دەوڵەتی ئیسڕائیل دەرسێکی باشی ئێران دادەدات کە قەت لەبیریان نەچێتەوە.

وەزیری زانیاری ئیسڕائیل گوتی: هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسڕائیل کە بۆسەر بنکە و بارەگاکانی ئێران لە خاکی سووریە ئەنجامدراوە، پەیامێکی ڕوون و ئاشکرایە بۆ ئێران کە هیچ کات ئیسڕائیل ئێران لەپشت دەرگاکانی خۆی قەبووڵ ناکات.

کاتز هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ئیسڕائیل حەزی لە‌ شەڕ و ئاژاوەنیە بەڵام تاران خەریکە هێڵی سوور دەرباز دەکات.

کاتز بە ڕادیۆیی ئەرتەشی گوتووە کە زۆرکات دەبات هەتاکوو ئێران لەو هێرشانەی ئێسڕائیل بگات کە چۆن چۆنی بووە.

ئەو گوتی: دەزانین و دەزانن کە چیمان کردووەتە ئامانج و کات دەبات کە تێبگەن و لە خۆیان دەپرسن باشە ئیسڕائیل چۆن زانیوویەتی‌ کە دەبێ ئەو شووێنانە بکات ئامانج. ئەو شوێنانە شاردرابوونەوە، ئێمە ئاژانسی زانیاریمان کە بزانین لەو شوێنانە چی دەگوزەرێ و دوێنێش ئەمەمان سەلماند.

کاتز کە بۆ خۆی کەسێکە لە ئەندامانی پلە بەرزی بەشی ئەمنییەتی، بە ئەو وێستگە ڕادیۆییەی گوت، ئێسرائیل لە هیچ کارێک دەریغی ناکات بۆ پاراستنی سنوورە باکورییەکانی خۆی.

لە درێژەی قسەکانیدا هەروەها گوتی: ئەگەر ئیسڕائیل بێجگە لە لێدانی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە، بەباشی ئەو شوێنانەی بە ئامانج بکردبایە بەدڵنیاییەوە ئەوە بوومەلەرزە ڕووی دەدات.

لەدوای بەزاندنی سنووری وڵاتی ئیسڕائیل لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی ئێران، ئیسڕائیل ڕۆژی شەممە هێرشێکی بەربڵاوی بۆسەر بنکە و بارەگاکانی ئێران لە سووریە ئەنجامدا لە تۆڵەی ئەم کارەدا، هێزی بەرگری ڕایگەیاند لەم هێرشەدا کە چوار بنکەی ئێرانی و هەشت بنکەی سووری کردووەتە ئامانج کاولکارییەکی زۆری لەدوای خۆی بەجێهێشتووە.

ئیسڕائیل دەڵێ، بنکەیەکی ژێرزەوینی سووریەی کە یەکێکە لە بنکە گرینگەکانی سووریە، لە گەورەترین هێرشی چەند دەیەوێ ڕابردوودا وێران کردووە.

هەروەها ڕۆژی شەممە، نەفتالی بێنت، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی شۆرایی تەناهیی و وەزیری پەروەردە، هەڕەشەیەکی جیدی لە نیشتەجێ بوونی ئێران لە سووریەدا کرد.

بێنت بە ڕادیۆیی ئەرتەشی گوت: کاتێک لە سنوورەکانی ئێمە دەبەزێندرێت، هیچکات دان بەخودا ناگرین، ئێمە لەسەر حەقی خۆمان کە لە هەرشوێنێکدا باسی تەناهیی ئاخی ئێمە بێت بەدەنگ دێین.

بێنت هەروەها گوتی: هێرشە ئاسمانیەکەی ئێمە بەشێکی بچووک بوو لە ئەوەی کە دەزانین چۆن ئەنجامی بدەین.

هێرشە ئاسمانیەکان دوایی ئەوە ڕوویدا کە، ئیسڕائیل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەسنوورەکانی خۆی خستە خوارەوە و فڕۆکەیەکی ئێف۱٦ی خۆی لەکاتی گەڕانەوەدا لەلایەن سووریەوە کرایە ئامانج خرایەخوارەوە. ئەم هێرشەیی ڕۆژی شەممەی ئیسڕائیل بۆسەر خاکی دراوسێی خۆی واتا سووریە بە گرینگترین هێرش ناودەبرێت، لەگەڵ ئەوەشدا بە وێرانکەرترین هێرش لە چەند دەیەیی ڕابردوودا چاولێدەکرێ.

داڕشتنی: داوود حەیدەری

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.