وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، ئەوان بەھیچ شێوەیەك بڕیارەكانی دادگای باڵای ئەمریكا بەفەرمی ناناسن و پێويسته کابینەی باراک ئۆباما وه‌ڵامى بۆ ئه‌و پرسانه‌ی هه‌بێت كه له لايه‌ن ئه‌و دادگايه‌وه له دژى ئێران ده‌خرێنه‌ڕوو.
محەممەد جەواد زەریف وەزیری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە پەراوێزی كۆبوونەوەی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك رایگەیاند، ئێران دان بە بڕیارەكانی دادگای باڵای ئەمریكا سەبارەت بە دەستبەسەرداگرتنی پارەكانی ئێران‌دا نانێت.
وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ، له لێدوانێكدا وتی ،ئەمریكا دەبێت وەڵامدەری ئەو سەرپێچیانە بێت و به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ئوتریش پێويسته پاره و سامانى بلۆك كراوى ئێران بگه‌ڕێندرێته‌وه.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، دادگای باڵای ئا‌مریكا بەھۆی تەقینەوەكانی ساڵی 1983 لەناوەندی سەربازی ئا‌مریكا لە بەیروت سزای 2 ملیار دۆلاری بەسەر ئێران‌دا سەپاندووه.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنى ناوكى نێوان ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك كه له 14ى 2015دا له ئوتریش واژوو كرا پێويسته ئه‌مريكا و وڵاتانى رۆژئاوا سزا ئابوورييه‌كانى سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرن و ، له به‌رامبه‌ريشدا تاران ده‌سته‌به‌ردارى به‌رهه‌مێنانى بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی: بە هیچ شێوەیەک بڕیارەکانی دادگای باڵای ئامریکا،...