وەزیری دەرەوەی سوریا: ئێمە و کورد لە یەک سەنگەرداین

0
648

 لە حاڵێکدا کە زل هێزەکانی جیهان بە ڕووسیەشەوە سەرقاڵی تاووتوێ کردنی شێوە بەڕێوەبەری فیدرالیزمن بۆ سووریە، وەزیری دەرەوەی سووریە باس لە یەکپارچەیی سووریە و مانەوەی ئەسەد دەکات و شێوە بەڕێوەبەری فیدرالی ڕەد دەکاتەوە

”وەلید موعەلیم“، وەزیری دەرەوەی رژێمی سوریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە یەکڕیزی و یەک سەنگەری خۆیان و کوردەکانی سووریە کرد و گوتی: بەشار ئەسەد هێڵی سوورە بۆ رژێمی سوریا و هەر کەس و لایەنێک باسی سەرۆکایەتیی ئەو بکات، ”گوت و بێژی لەگەڵ ناکەین“.

موعەلیم هەروەها لەبارەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کانتۆنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کە پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)ی باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە کوردستانی ڕۆژئاوا سەرپەرشتییان دەکات دوا و گوتی: ”ئێمە و ئەوان پێکەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە یەک سەنگەرداین“.

وەزیری دەرەوەی سوریا هەروەها گوتیشی: کورد ”پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە سوریا“ و لە داهاتووی بەشدار دەبن ئەو وڵاتە، بەڵام نابێت ”هەرێمی فیدڕالی دابمەزرێنن و مافەکانی گەلی کورد ”لە چوارچێوەی کۆماری عەرەبیی سوریا پارێزراو دەبێت“.

پێشتریش ”ساڵح موسلیم“، هاوسەرۆکی پەیەدە رایگەیاندبوو، کە ئەوان نایانەوێ لە سوریا جیاببنەوە یاخود هەرێمێکی فیدڕالی دابمەزرێنن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.