وەزیری بەرگری ئێران: گەشە بە موشەکی “عیماد” دەدەین

0
576

وەزیری بەرگری ئێران لە وتووێژ لەگەڵ کاناڵی تەلەڤیزیۆنی ٢ی ئێران، شەوی سێ شەممە ٢٠ی ڕێبەندان باسی لە بردنە سەری توانایی و گەشەپێدانی موشەکی بالستیکی “عیماد” کرد.

بە پێی قسەکانی حوسێن دێهقان، بەشی گەشەپێدراوی عیماد کە بە نوسخەی دووهەمی ناو برد، ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی ڕادەستی سپای پاسداران دەکرێت.

وەزیری بەرگری ئێران هەروەها گوتی: ” موشەکی عیماد بە بەرفراوانی و لە ڕێژەی زۆردا بەرهەم دەهێندرێت. لە قۆناغی دواتردا، ڕادەی سرنجی پێکانی ئەو موشەکە زێدەتر دەکرێت”.

دێهقان، ساز کردن و تاقی کردنەوەی ئەو موشەکەی گەڕاندەوە بۆ “پێش لێگرتنی بەرگرانە” و گوتی” :ئێمە بەو مەبەستە عیمادمان تاقی کردوە تا نیشانی بدەین کە بەرنامەی بەرگریی ئێمە ڕانەوەستاوە و چالاکییەکانمان بەردەوامن”.

تاقیکردنەوەی موشەکی عیماد لە مانگی ڕەزبەری ئەو ساڵدا، دژکردەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەمارۆ تووند و خەست و خۆڵەکانی ئامریکا بە دژی ئێرانی لێکەوتەوە و بە پێشێلکاری بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ڕۆڕای تەناهی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە قەڵەم درا.

بە پێی ئەو بڕیارنامەیە کە لە مانگی پووشپەڕی ئەو ساڵدا چەسپابوو، داو الە ئێران کردبوو کە تا هەشت ساڵ پاش  یەکەمین ڕۆژی جێ بە جێ کردنی بەرجام، خۆی لە هەر جۆرە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە موشەکە بالستیکەکان کە توانایی هەڵگری چەکی هەبێ، بپارێزێت و تەنانەت تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار بەو موشەکانەش بەکار نەهێنێت.

بە پێی قسەکانی تیمێکی چاوەدێری نەتەوە یەکگرتووەکان، موشەکی عیماد، تاوانیی هەڵگرتنی کڵاوەی ناوکیشی هەیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.