وەزیری ئیتلاعات: ١٨٠ هەزار کاناڵی تلێگراممان پشکنیوە

0
1011

ڕۆژی کورد: وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی وێڕای ئاماژە کردن بە کۆنترۆڵی تەواوی وەزارەتی ئیتلاعات بەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، ڕایگەیاند کە ١٨٠ هەزار کاناڵی تلێگرامیان پشکینەوە و چاویان پێدا خشاندووە.

ماڵپەڕی ئیسنا لەمبارەوە ڕایگەیاند کە مەحموود عەلەوی، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی لە مەشهەد لە کاتی سەردانی حەوزەی علمیەی خوراسان باسی لە چوونە سەری ڕێژەی بەکارهێنانی تلێگرام، ئیسنتاگرام و تویتێر لە ئێران کردووە.

وەزیری ئیتلاعات لە درێژەدا گوتی: “هەر ئێستا لە تلێگرام، ١٨٠ هەزار کاناڵ چالاکن کە ٩٠%ـیان بە پێی ئەو پشکنینەی لەسەریان ئەنجام دراوە، کۆمەڵایەتین و کاروباری پەیوەندیدار بە بنەماڵە و هاوڕێیەتی ئەنجام دەدەن و ١٠%ـەکەی تر، سەدا حەوتی سیاسی و سەدا سێی تری کاناڵی بەلاڕێدابەری ئەخلاقین کە سەدا دوو و نیویان خراپە و دژە ئەخلاق و نیو لە سەدیشی دژە ئایینن”.

عەلەوی هەروەها گوتیشی: “بەشێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو کاناڵە دژە ئەخلاق و ئایینیانە دەستبەسەر کراون و بەشێکیشیان بە هاوکایی بەڕێوەبەریی ناوەندیی تلێگرام لە ئاڵمان، داخراون”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت