وەزیری ئیتلاعات: لە رۆژئاوای ئێران، تیرۆریستێک دەستبەسەر کرا

0
828

ڕۆژی کورد: دوابەدوای پەسندکرانی ٥ ماددە لە دژی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنان لەمەڕ کردەوەی تیرۆریستی و پشتیوانی لە تیرۆریزم، وەزارەتی ئیلاعات قامکی تۆمەتبارکردنی بۆلای وڵاتانی دراوسێی ڕاکێشا.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیمی ئیسلامیی ئێران هەواڵی دەستبەسەر کردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە بە وتەی وەزیری ئیتلاعات بە پشتیوانیی وڵاتانی ناوچەکە لە هەوڵی تەقینەوە لە ناوخۆی ئێراندا بووە.

وەزیری ئیتلاعاتی ڕژیمی ئێران بە هەواڵدەرییەکانی سەربە ڕژیمی ڕاگەیاندووە” ڕۆژی ٢٧ی خاکەلێوە سەربازانی بێ ناونیشانی ئیمامی زەمان لە پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئێران کەسێکی سەربە گروپە تیرۆریستییەکانیان دەستبەسەر کردووە”.

مەحمـوود عەلەوی گووشیەتی ” بە پووچەڵ کردنەوەی ئەم پیلانە، توانیمان پێش بە ئامانجی هێندیک لە وڵاتانی ناوچەکە کە دیانهەوێ دۆخی ئارامی وڵاتی ئێران تێک بدەن، بگرین”.

وەزیری ئیتلاعات ئاماژەی بە شوێنی دروستی دەستبەسەر کرانی ئەو کەسە نەکردووە و گوتوویەتی ئەو کەسە بە یارمەتیی خەڵکی ناوچەکە دەستبەسەر کراوە.

چاوەدێرانی سیاسی وتەکانی وەزیری ئیتلاعاتی بە شەڕی ڕەوانی وەسف دەکەن لەو باوەڕەدان کە دوابەدوای ئەوەیکە لە دانیشتنی وڵاتانی ئیسلامی لە تورکیا، ڕژیمی ئێران بە پشتیوانیی تیرۆریزم دەستنیشان کرا، ڕژیم کەوتۆتە پەرچە کردار و دەیهەوێ وڵاتانی ناوچەکە و لەسەروو هەموویانەوە عەرەبستان بە خستنەوەی ئاڵۆزی لە ناوخۆی ئێراندا تۆمەتبار بکا.

لە دانیشتنی هاوکاریی وڵاتانی ئیسلامی لە تورکیا، ڕژیمی تاران  بە پشتیوانی لە تیرۆریزم و حیزبوڵڵای لوبنان دەستنیشان کراو هەروەها خوازیاری کۆتایی هێنان بە دەستێوەردانی ڕژیمی ئێران لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی سووریە، یەمەن، سومالی بەحرەین و عەرەبستاندا بوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.