وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان داوای ئازادکرانی بەندکراوە سیاسییەکان لە ئێران دەکات

0
731

ڕۆژی کورد: دۆخی ٤ کەس لە مانگرتووە سیاسییەکان لە ئێران و کوردستان، یەکجار ئاڵۆزە و بە زۆرتربوونی ماوەی مانگرتنەکان، دۆخی جەستەیی و ساخڵەمییان نالەبارتر و جێگیرتر دەبێ.

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان، لە ڕاگەیێندراوێکدا، وێڕای دەربڕینی پەشۆکاویی خۆی لە دۆخی ئەو بەندکراوانە، داوای ئازادکردنی بەلەزی ئەو بەندکراوانە دەکات.

بربێل کوفلێر،بەرپرسی کاروباری مافی مرۆڤ و هاریکارییە مرۆڤییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان گوتوویەتی: “دۆخی ٤ کەس لە مانگرتووانی سیاسیی، بەپێی ئەو زانیارییانەی گەیشتۆتە دەستی ئێمە، زۆر ئاڵۆزە و پێویستە ئازاد بکرێن. دەبێ ئێران ڕێساکانی مافی مرۆڤ ڕەچاو بکات و بەڕێوەی ببات”.

ئارەش سادقی، سەعید شێرزاد، مورتەزا مورادپوور و گۆڵڕۆخ ئیبراهیمی، ٤ کەس لەو بەندکراوە سیاسییانەی ناو بەندیخانەکانی ئێرانن کە دەستیان داوەتە مانگرتن و لە خۆدێکی نالەباری جەستەیی دان.

سەعید شێرزاد، بەندکراوی سیاسیی کورد، ماوەی ٢٣ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە و لێوەکانی خۆشی درووە و ئیزنی نەداوە سێرۆمی لێ بدرێ یان ببردرێتە بێهداریی بەندیخانە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت