وەرگەڕانی ئوتوبوسێک ٤ کوژراو و ١٣ برینداری لێکەوتەوە

0
613

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی ماڵپەڕە خۆجێیەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٥ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، ئوتوبوسێکی نەفەرهەڵگر، لە گەردەنەی قوشچی، هەڵکەوتوو لە ڕێگای ئورمیە بۆ سەلماس، وەرگەڕاوە.

لەو ڕووداوە هاتووچوویەدا، ٤ کەس لەجێوە گیانیان لە دەست داوە و ١٣ کەسەکەی تریش، بریندارن.

دەگوترێ دۆخی لەشساغیی چەند کەس لە بریندارەکان، ناجێگیر و نالەبارە.

ڕێگای ئورمیە بۆ سەلماس، یەکێک لە بێ دەرەتانترین و پێڕانەگەیشتووترین ڕێگاکانی کوردستانی خۆرهەڵاتە.

سەرەڕای ئەوەی کە ڕێژەی بارینی زۆری بەفر و تووشیی هەوا، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، داخرانی قوتابخانەکانی لێکەوتۆتەوە، بەڵام تا ئێستاش هیچ خزمەتگوزارییەک لە ڕێگاوبانەکان، بوونی نیە و ئەوەش کەوتنە مەترسیی گیانی هاووڵاتیانی لێدەکەوێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت