وەرگێڕ و ڕۆژنامەوانێکی ئێرانی و ڕۆژنامه‌وانی پێشووی بی بی سی دەستبەسەر کرا

0
1578

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، بەهمەن دارووششەفایی، ڕۆژنامەوان و وەرگێڕی ناسراو و لاوی ئێرانی کە پێشتر وەک هەواڵنێری بی بی سی کاری کردووە، ئەوڕۆ چوارشەممە لە ماڵی خۆی دەست بەسەر کرا.

مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعات کە بەڵگەی دەست بەسەر کردنی لقی ٢ی دادسەرای موقەددسیان پێ بوو، بە تەواوی ماڵی ئەو ڕۆژنامەوانە گەڕان و دواتر ناوبراویان دەست بەسەر کرد و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕایانگواست.

ووششەفایشایانی باسە کە داروششەفایی بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ بی بی سی، لە ئێران دەرچوو و دوای پێنج ساڵ کار کردن بۆ ئەو هەواڵدەرییە (دوو ساڵ لە ماڵپەڕ و سێ ساڵ لە ڕادیۆی بی بی سی)، ساڵی پار گەڕایەوە بۆ ئێران.

لە دوای گەڕانەوە بۆ ئێران، ناوبراو زیاتر لەگەڵ ڕۆژنامەی “شەرق” کاری دەکرد و لەپاڵیشدا لەگەڵ ڕۆژنامە و گۆڤاری وەکوو جەهانێ هەمشەهری، ئیعتمادی میللی و چلچراغ یشدا کاری کردووە.

ناوبراو وێبلاگێکیشی هەیە کە لە یەکەم وێبلاگە فارسییەکان دێتە ئەژمار و لە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە ئێران لە ساڵی ١٣٨٨، ببوو بە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی هەواڵ.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بە هاوکاری چاپەمەنی ماهی، چوار پەرتووکی چاپ و بڵاو کردۆتەوە و سەرقاڵی پێنجەمینیان بوو.

تا ئێستاش هۆکاری دەست بەسەر بوونی ناوبراو ناڕوونە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.