وەرگرتنەوەى مافى ڕەگەزنامەى ڕێبەرى شیعەکانى بەحرێن لێداوانى توندى بەرپرسانى ئێرانى لێکەوتەوە

0
494

دواى ئەوەى وەزارەتى ناوخۆى بەحرێن لە ڕاگەیانراوێک دا  مافى ڕەگەزنامەى ڕێبەرى شیعەکانى بەحرێن و سەرۆکى حیزبی وفاق ئۆپزسیونى دەولەتى بەحرێن وەرگرتەوە لێدوانى توندى بەرپرسانى ئێران لە دژایەتى کردنى ئەو بڕیارە لێکەوتەوە.

عەلى ئەکبەر ولایەتى  ڕاوێژکارى خامنەى لە ڕاگەیاندراوێک دا بە توندى ناڕەزایەتى خۆى سەبارەت بە و بڕیارەى حومەتى بەحرێن دەڕبڕی و ئێرانى لە ئاکامى خرابی ئەو بڕیارە ئاگادار کردەوە. هەروەها ولایەتى گوتى کە بەحرێن ناتوانێ لە بەرامبەر ئیرادەى نەتەوەیەک ڕابوەستێ.

هەروەها دواتر هەر یەک لە فیرۆزە ئابادى سەرۆک ئەرکان هێزەکانى کۆمارى ئیسلامى و قاسم سلیمانى فەرماندەى سوپاى قودس لە ئێران لە لێدوانى جیاواز دا ئەو بڕیارەى بەحرێنى شەرمەزار کردو دەوڵەتى بەحرێنى لە ئاکامەکانى ئەو بڕیارە ئاگادار کردەوە.

شایانى باسە حکومەتى بە حرێن هۆکارى ئەو بڕیارە دەگەرێنتەوە بۆ چالاکیەکانى شیخ عسی قاسم کە بؤ هاندانى توندو تیژى و پەرپێدانى “فرقەگەرایی” زانى.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت