وەرزشوانێکی کورد ڕاهێنەریی وەرزشوانانی ئێران لە کێبەرکێکانی باکوی لە ئەستۆیە

0
1085

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ڕۆژی کورد، بڕیارە وەرزشوانێکی کوردی خەڵکی شاری سنە، ڕاهێنەریی یانەی “غاردان”ـی ئێران لە کێبەرکێکانی وڵاتانی ئیسلامی لە باکۆ ـی لە ئەستۆ بێت.

بڕیارە ١٠ وەرزشوان لە ئاستی ئێران لە بەشی “غاردان” لەو کێبەرکێیەدا لە دوو بەشی ژنان و پیاوان دا بەشدار بن و ٣ ڕاهێنەریش هاوڕێیەتیی ئەو ١٠ یاریزانە بن کە یەکێک لەو ڕاهێنەرانە کوردە و خەڵکی شاری سنەیە.

فەردین محەممەدزادە، قارەمانی پێشووتر و ڕاهێنەری بەئەزموونی سنەیی، ئەو وەرزشوانە کوردەیە کە لەو کێبەرکێیانەدا، ڕاهێنەریی یانەی ئێرانی لە ئەستۆیە.

فەردین محەممەدزادە، یەکێک لەو وەرزشوانە بە ئەزموون و ناسراوانەیە کە لە سەردەم و تەمەنی وەرزشیی خۆیدا، گەلێک پلەی لە ئاستی ئێران و جیهاندا بۆخۆی مسۆگەر کردووە.

ئەو وەرزشوانە کوردە، یەکێک لە ڕاهێنەرە بەتواناکان لەسەر ئاستی ئێرانە.

بڕیارە یانەی ئێران لەو کێبەرکێیەدا، ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، لە بەشی هاویشتنی دیسک، غاردانی ١٠٠ میتریی ژنان و پیاوان، بەشدار بێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت