وەرزشوانێکی کورد لە کێ بەر کێکانی تکواندۆی تورکیە یەکەم هاتەوە

0
851

شاهۆ بێدوخ ئەو یاریزانە کوردەی نیشتەجێی وڵاتی فینلاند کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە یارییەکانی ئاستی ئوروپا لەسەر یانەی فینلاند لە وڵاتی دانمارک، پلەی یەکەمی بۆخۆی تۆمار کرد، لە کێ بەر کێیەکانی ناوخۆیی تورکیەشدا کە ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممە لە شاری کاستامۆنۆ بەڕێوەچوو، پلەی یەکەمی بە دەست هێنا و میدالی زێڕی بردەوە.

لەو یاریانەدا کە شاهۆ لە دوو کێشی ٦٨ کیلۆ و ٧٤ کیلۆدا بەشداری کردووە کە لە کێشی ٦٨ کیلۆدا ٣ یاری ئەنجام داوە و لە کێشی ٧٤ کیلۆشدا ٢ یاری ئەنجامدا لەسەرجەم یارییەکاندا بەسەر بەرانبەرەکەی خۆیدا سەرکەوت و لە ئەنجامدا دوو میدالی زێڕی بردەوە.

شاهۆ لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژی کورددا ئاماژەی بەوەدا کە بۆ بەشداری لە کێ بەرکێکانی تکواندۆ چۆتە وڵاتی تورکیە و بەشداری کردووە بەڵام بە هۆی کوردبوونییەوە لە لایەن دادوەرەکانەوە فێڵی لێکراوە و لە ئەنجامدا ٧ بە ٨ بە بەرانبەرە قەزاقستانییەکەی دۆڕاوە و نەیتوانیوە قارەمانەتی بەدەست بهێنێت.

شاهۆ بێدوخ هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە لە کاتی براوەبوونی لە یارییە ناوخۆییەکانی تورکیەشدا بە هۆی کوردبوونییەوە تەنیا میداڵی زێڕیان پێ بەخشیوە، بەڵام خۆشحاڵە لەوەی کە وەک کورد توانیویەتی قارەمانەتی لە ئاستی وڵاتی تورکیەدا وەدەست بهێنێت.

شایانی ئاماژەیە کە شاهۆ بێدوخ خەڵکی شاری نەغەدەی سەر بە پارێزگای ورمێ ـی کوردستانی خۆرهەڵاتە کە بەهۆی سیاسی بوونی بنەماڵەکەیەوە پەڕیوەی تورکیە بووە و دوای چەندیش ساڵ کوێرەوەری لەو وڵاتە، ئێستا ٢ ساڵە هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکەی لە وڵاتی فینلاند دەژی و ئێستاش یەکێکە لە وەرزشوانە کوردە سەرکەوتووەکان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.